نابێت لە ١٨ دینار زیاتر بێت!
2025-03-14
124 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستەدا، نرخی یەکەیەک کارەبا (واتە: کیلۆ واتێک بۆ سەعاتێک) بۆ ماڵان، تەنها (١٨) دینارە، نابێت لەوە زیاتر بکرێت!

وەزارەتی کارەباو لایەنەکانی دەسەڵات دەیانەوێت بە پاساوی لابردنی موەلیدە، نرخی کارەبای موەلیدە کە (٢٠،٠٠٠) دینارە بۆ ئەمپێرێک بەناوی کارەبای حکومەتەوە بۆ هەمیشە بەسەر هاووڵاتیاندا بسەپێنێت!

ئەمە بچێتەسەر، ماوەیەکی تر دێن دەڵێن: ئێمە ئامادەین نەخۆشخانەکانی حکومەت وا لێبکەین خەڵک ناچار نەبێت بچێت بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی، تەنها هاوشێوەی نەخۆشخانە ئەهلییەکان پارە بدەن بە ئێمەش!

لە ئێستەدا هەزاران ماڵ بەهۆی کەمی یان نەبوونی ئاوی حکومەتەوە، ناچارن لە مانگێکدا دوو تا سێ تەنکەر ئاو بکڕن بە (٤٠ هەزار دینار)! دەکرێت دەسەڵات بەناوی حکومەتەوە بێت بڵێت: “ کاکە خۆ ئێوە هەر ئاو دەکڕن، وەرن لە ئێمەی بکڕن، ئەوەی ئێمە پاکترەو لە کۆڵ ئاوی پیسی تەنکەر دەبنەوە!” ڕێک ماوەیەکیتر بۆ ئاوی خواردنەوەش وا دەکەن، بۆ قوتابخانەش وادەکەن، بۆ ڕێگاوبانیش وادەکەن، ئیتر شتێک نامێنێت بەناوی خزمەتگوزاریی گشتی ! ئەمەش تەنها خێزانە ئاساییەکان و ماڵە هەژارەکان زەرەری لێدەکەن و ژیان بۆیان دەبێت بە مردن!

با هەموو ڕێبگرین لەم سیاسەتە چەوتە، لەبەر یەک هۆکاری سادە، ئەویش ئەوەیە: “هەموو شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەین لە وڵاتەکەی خۆمان”

پێویستە خزمەتگوزاریی گشتی بە نرخێک بێت هەموو هاووڵاتیەک بتوانێت بەکاریبهێنێت.

عومەر گوڵپی

پەرلەمانتاری خەڵکی کوردستان / دژە دیزاین

ئەم دوووتارەش بخوێنەرەوە لەبارەى کارەباوە:

١ـ کارەباى حکومى یان کارەباى بازرگانى؟ (کلیک بکە بۆ خوێندنەوەى)

٢ـ لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦ دینارو زیاتریش ! (کلیک بکە بۆ خوێندنەوەى)

٣ـ هەموو شتێک لەبارەى پڕۆژەى ڕووناکى کارەباى ٢٤ سەعاتییەوە. (کلیک بکە بۆ خوێندنەوەى)


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 461,190     ژمارەی میوان 806