ئەمڕۆ، لە سلێمانی؛ بەمەبەستی هەواڵپرسینی، سەردانی برای بەڕێز و خۆشەویستمان م. سۆران عەبدولکەریممان کرد. لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە شیفای بۆ بنێرێت و بە زوویی بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی ڕۆژانەی خۆی و بەردەوام بێت لە وتار و وتە شیرینەکانی و ئامۆژگارییە باش و بانگەوازکارییە هاوسەنگەکانی بۆ کۆمەڵگە.
دووبارە لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە شیفای خێر بۆ م. سۆران بنێرێت و نەخۆشییەکەی بکاتە هۆی سڕینەوەی گوناهەکانی، ئێوەی ئەزیزیش لە دوعای خێر منیش و بەڕێزیشیان بێبەش مەکەن.
عومەر گوڵپی
١٩ی ٥ی ٢٠٢٦

