لە کەیسی بەڕێز شێروان شێروانی و دەستگیرکراوانی تری بادیناندا لەکاتی خۆیدا هەموو ڕاستییەکانمان بۆ ڕایگشتی ئاشکرا کرد، بەڵام ئێستە ئەو گەنجە ئازادیخوازە کە لە زیندان مانی لە خواردن گرتووە دوو داوای زۆر سادەی هەیە کە هاوتایە لەگەڵ یاساو مافی هەر حکومدراوێک، ئەویش:
یەکەم داوای گواستنەوەی بۆ چاکسازی سلێمانی و دووەم مافی سەردانیکردنی ماڵ و منداڵەکەی لە چوارچێوەی یاسادا.
بۆیە لە پێناو ماف و ژیان و ئازادیدا ئەرکی هەموو ئازادخوازێکە پشتیوانی شێروان شێروانی بێت، چیتر نابێت و ناڕەوایە دەزگا فەرمییەکان داواکانی پشتگوێ بخەن.
عومەر گوڵپی
٢ی آیار ٢٠٢٦