بە پێی گێڕانەوەی ئەو بەڕێزانەی لە دادگای سلێمانی ئامادەبوون، دەڵێن یەکێک لە شاهیدەکان وتویەتی: "لە ژێر ئەشکەنجەدا لە پیاوەتی خراوم!".
ئەگەر بچوکترین عەدالەت لە دادگاکاندا هەبێت نابێت ئەم بابەتە و بابەتی ئەشکەنجە بە سادەیی تێپەڕێت، دەبێت ببێتە کەیسێکی جدی و ڕاستی و دروستی بۆ ڕایگشتی دەربکەوێت و مافی ئەو زیندانیکراوە لە ژێر چاودێریدا بێت هەروەها دووبارە پارێزراو بێت لەوەی بە هۆی ئەو قسانەی دادگاوە ڕووبەڕووی سزا ببێتەوە.
دەزگای ئەمنی کوردستان نابێت لە هی سەردەمی "بەعس" بچێت!
عومەر گوڵپی
١٤ ی ٥ی ٢٠٢٦