عومهر عەبدوڵڵا فەتاح
ناسراو بە (عومەر گوڵپى).
* لە دایکبوون:
ـ ساڵی (١٩٧٧) له ناوچهی (ههورامان) سهر به پارێزگای (ههڵهبجەى شەهید) له دایكبووە.
* خوێندن و بڕوانامە:
ـ ههڵگری بڕوانامهی بهكالۆریۆس، پسپۆڕى زانستى (ئامار) کۆلێجى کارگێڕى و ئابورى، (١٩٩٩ - ٢٠٠٣)ە.
ـ هەڵگرى بڕوانامهی ماستهر له (بهڕێوهبردن) له پسپۆڕی (بهڕێوهبردنی سامانی مرۆیی)، (٢٠١١ - ٢٠١٤).
* کارکردن و ژیانى پیشەیى:
ـ سکرتێرى ڕێکخراوى قوتابیانى کوردستان، (٢٠٠٨ - ٢٠٠٩).
ـ ئەندامى (سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان) و (فیدراسیۆنی نێودهوڵهتی رۆژنامهنووسان / IFJ).
ـ مامۆستا لە ئامادەییەکانى پەروەردە لە ساڵانى (٢٠٠٣) بۆ (٢٠١٤).
ـ ڕاهێنەر لە (بەڕێوەبەرایەتى مەشق و ڕاهێنانى پەروەردەیى سلێمانى)، (٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥).
ـ مامۆستاى وانەبێژ لە زانکۆکانى (سلێمانى، گەشەپێدانى مرۆیى، پۆلى تەکنیک) لە ساڵى (٢٠١٤ و ٢٠١٥).
ـ بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاى سلێمانى لە (٢٠١٥ تا ٢٠٢٠).
ـ ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان (٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢)
ـ بەشدارى هەڵبژاردنەکانى (٢٠ / ١٠/ ٢٠٢٤) کردووەو یەکێک بووە لە سەرکەوتووان بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان.
*بەرهەم و نووسین:
ـ بە ناونیشانى (گەندەڵى) لێکۆڵینەوەیەکى زانستی لە ساڵى (٢٠١٤) بڵاوکردووەتەوە، لێکۆڵینەوەکە لە ڕووى زانستەکانى کارگێڕى و یاسایى و ئابوریی و کۆمەڵایەتیەوە لە دوو توێى (٢٨٦) لاپەرەدا لە تاوانى (گەندەڵى) دەکۆڵێتەوە. (بۆ زانیاریى زیاتر بڕوانە بەشى چاپکراوى ئەم وێبسایتە).
ـ ساڵى (٢٠٢٤) کتێبى (کەیوان، چیرۆکى سى و چوار گەنجەکەى ئەمنى سلێمانى) بڵاوکردووەتەوە، کە لێکۆڵینەوەیەکى ممێژووییە بە شێوازێکى ئەدەبى داڕێژراوەو لە دوو توێى (٥٥٧) لاپەڕەدا چاپکراوە. (بۆ زانیاریى زیاتر بڕوانە بەشى چاپکراوى ئەم وێبسایتە)
ـ خاوەنى چەندین وتارى ڕۆژنامەوانیە لە گۆڤارو ڕۆژنامەو دیجیتاڵ میدیاکانى کوردستان.
*بەشدارى شۆڕش:
لە بنەماڵەیەکى نیشتیمانپەروەرو شۆڕشگێڕبووەو باوکى پێشمەرگە بووە، و دوو براى شەهیدن و لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە لە ئەمنە سورەکەى سلێمانى لە ٢٢ى ٦ى ١٩٨٩ گوللەباران کران.
* پەیوەندى:
بۆ پەیوەندی کردن بە ئێمەوە دەتوانن ئەم ڕێگایانەی خوارەوە بەکاربهێنن:
ـ مۆبایل: (07501548926)(00964)
(07701548926) (00964).
ـ ئیمەیل:
info@omargulpi.net
ـ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک:
ـ ڤایبەر:
(07701548926) (00964).
ـ يوتيوب: