“پشتگوێخستنی داوا ڕەواو یاساییەکانی ئەم گەنجە ئازادیخوازە ستەمە”
2026-05-21
11 جار خوێندراوەتەوە

“پشتگوێخستنی داوا ڕەواو یاساییەکانی ئەم گەنجە ئازادیخوازە ستەمە”

مانگرتنی شێروان شێروانی ڕۆژنامەنووسی سزادراوی بادینان لە خواردن پێی نایە ڕۆژی حەڤدەهەمی، مانگرتنەکەش لە پێناو دوو داوای زۆر سادەی هاوتەریب لەگەڵ یاسا بەرکارەکانە:

یەکەمیان گواستنەوەی بۆ چاکسازی سلێمانی و دووەمیان سەردانیکردنەوەی ماڵ و منداڵەکەی.

وەڵامدانەوەی داوای ڕەوای ئەم گەنجە ئازادیخوازە لە ئەستۆی دەزگا پەیوەندیدارەکانە، لە هەمانکاتدا ژیان و تەندروستی و سەلامەتیشی، بۆیە تا ڕۆژێک زووتر وەڵامی بدەنەوە، درەنگە.

بە شیروان شێروانیش دەڵێین: تا ئەو کاتەی داواکانت جێبەجێ دەبن، یان مانگرتنەکەت دەشکێنیت، ئێمە لە بیرت ناکەین و پشتیوانتین ئەی گەنجە ئازادیخوازەکە.

عومەر گوڵپی

٨ی ٥ی ٢٠٢٦


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 687,737     ژمارەی میوان 371