دادگای‌ باڵای‌ ئیتیحادی‌ ڕۆژی‌ دانیشتنی‌ یەکەمی‌ بۆ سکاڵاکەمان دەستنیشانکرد
2025-05-27
31 جار خوێندراوەتەوە

دادگای‌ باڵای‌ ئیتیحادی‌ ڕۆژی‌ دانیشتنی‌ یەکەمی‌ بۆ سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی‌ خولی‌ شەشەمی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان و دووبارەکردنەوەی‌ هەڵبژاردن دەستنیشانکرد.

پاشئەوەی‌ سەرەتای‌ ئەم مانگە لە دادگای‌ باڵای‌ ئیتیحادی‌ بە ژمارە (٨٨/ئیتیحادی‌/٢٠٢٥) داوامان لەسەر پەرلەمانی‌ کوردستان تۆمارکرد، دادگای‌ باڵای‌ ئیتیحادی‌ ڕۆژی‌ ٦ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٥ی‌ وەک ڕۆژی‌ دانیشتنی‌ یەکەمی‌ دادگا بۆ دادبینی‌ داواکە دەستنیشانکرد.

لە سکاڵاکەماندا داوامانکردووە دادگا بڕیاربدات بە: "هەڵوەشاندنەوەی‌ خولی‌ شەشەمی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان، ڕاسپاردنی‌ کۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەکان بە ئەنجامدانەوەی‌ هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی‌ کوردستان لە نزیکترین کاتدا، وەرگرتنەوەی‌ هەموو ئەو ئیمتیازە ماددیانەی‌ کە (٩٧) پەرلەمانتار لە ماوەی‌ ڕابردوودا وەریانگرتووە لەبەرئەوەی‌ هیچ کارێکیان نەکردووە".

پێمانوایە ئەنجامەکانی‌ خولی‌ شەشەمی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان بەجۆرێک دیزاینکران کە پەرلەمان نەوەک ناتوانێت نوێنەرایەتی‌ خەڵکی‌ کوردستان بکات و ببێتە مەرجەعی‌ باڵاو پارێزەری‌ خەڵک و کیانی‌ هەرێمی‌ کوردستان و چاودێر بەسەر حکومەتەوە، تەنانەت دوای زیاتر لە حەوت مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و شەش مانگ لە سوێندخواردن هێشتا توانای‌ ئەوەی‌ نییە کۆبوونەوەی‌ یەکەمی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ بەڕێوەبەرێت و دەستەی‌ سەرۆکایەتی‌ هەڵبژێرێت بۆیە پەرلەمانی‌ لەوجۆرە شایستەی‌ خەڵکی‌ کوردستان نییە.

عومەر گوڵپی‌

٢٦ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٥


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 497,405     ژمارەی میوان 390