ڕۆژی ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣، بەشداری پرسەی چوار هاووڵاتیمان لە قەزای سەید سادق کرد کە لە یەک ڕووداوی هاتوچۆدا پێکەوە بوونە قوربانی.
ئەو هاووڵاتیانەی لەو ڕووداوە بوونە قوربانی بریتیبوون لە (عەلی عەزیز، کارزان حەسەن، ڕەشید عەلی، حسێن عەلی) کە لە کاتی سەردانێکی کۆمەڵایەتیدا لە ڕێگەی تانجەرۆ بەرەو قەرەداخ تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.
ڕووداوەکانی هاتووچۆ بوونەتە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، کە بەشێکی زۆری ڕووداوەکانیش بەهۆی خراپی ڕێگەو بانەکان و دوو ساید نەبوون و نەبوونی هێڵو ئاماژەی هاتوچۆو تاسەی زۆر دەگەڕێتەوە.
خوای گەورە سەبوری کەسو کاریان بدات.
انا لله وانا الیه راجعون
عومەر گوڵپی
٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣