ئەمڕۆ، بە نووسراوی فەرمی، دادگای باڵای ئیتیحادی ئاگاداری کردینەوە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی یەکەمی دادگا لە ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی ٧ی ٢٠٢٥، بۆ بینینی داوای ژمارە (٨٨/ ئیتیحادی/٢٠٢٥) سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن.
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سەلماندوویەتی پاش زیاتر لە شەش مانگ لە سوێندخواردن ناتوانێت نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بکات، بۆیە شایستەی هەڵوەشاندنەوەو دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بۆ هێنانەکایەی پەرلەمانێکی زیندووی کارا لە ئاست ژیانی هاووڵاتیان و کیانی هەرێمی کوردستاندا بێت.
عومەر گوڵپی
٢٨ی ٥ی ٢٠٢٥