پاش مانگێک لە هەوڵ و کارکردن: سوپاس ئەزیزان
2026-01-04
7 جار خوێندراوەتەوە

سوپاس ئەزیزان

ئەمڕۆ، ١٥ى ١١ى ٢٠٢٥، پارێزگای هەڵەبجە؛ کۆتا کۆبوونەوەی مەڵبەندی هەڵەبجەی کۆمەڵی دادگەریی بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵمەتی بانگەشەی لیستی کۆمەڵی دادگەریی و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

خۆشحاڵم بۆ ماوەی یەک مانگ لەگەڵ هەرسێ برای بەڕێزم کاک حاجی عەبدوڕڕەحمان و م.کۆچەرو کاک مەشخەڵ لە خزمەت ئەم خوشک و برا دڵسۆزانەدا بووم، سوپاسی یەک بە یەکتان دەکەم ئەزیزان، سوپاسی سەرجەم ئەنجومەن و بازنەکان، سەرجەم لیژنەکان، سەرجەم خوشکان و برایان کە دڵسۆزانە شەوو ڕۆژیان خستبووە سەر یەک بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکە.

سەرەڕای خراپی ئەنجامەکان، دووبارە سوپاس بۆ دەنگدەرانی لیستی (٢٨٥)ی کۆمەڵ کە پێگەی کۆمەڵیان لە بەغدا پاراست، هیوای سەرکەوتن و دوعای خێریش بۆ برامان م.ئەحمەد حاجی ڕەشیدو دەستخۆشی و ماندوو نەبوون لە هەردوو خوشک و برای کاندیدمان ( کاک موحەممەد حەکیم، م.هودا شێخ موحەممەد) کە ئەرکی زۆریان کێشا لە پڕۆسەکەدا.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 613,743     ژمارەی میوان 46