ڕۆژى هەینى، ٥ى ١٢ى ٢٠٢٥، بەشداری مەڕاسیمی دوانزە ساڵەی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسی گەنجی ئازاو دڵسۆزی نیشتیمان (کاوە گەرمیانی) لە گۆڕستانی کۆنی شاری کەلار.
ئەگەرچی گەندەڵکاران و ستەمکاران توانیان لە ڕووی جەستەییەوە ئەم قەڵەمە ئازاو بوێرەی گەرمیان تیرۆر بکەن، بەڵام ئەو بۆ هەمیشە لە دڵی هەموو کوردێکی بە ویژداندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.









