دادگای باڵای ئیتیحادی ئاگاداری کردینەوە لە دانیشتنی تایبەت بە گرانکردنی نرخی کارەبا
2025-08-05
37 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای ئیتیحادی ئاگاداری کردینەوە بۆ ئامادەبوون لە یەکەم دانیشتنی تایبەت بە گرانکردنی نرخی کارەبا لەسەر هاووڵاتیان

بڕیارە ڕۆژی (١٧ی ٨ی ٢٠٢٥) یەکەم دانیشتن لەو دۆسیەیە بەڕێوە بچێت و بەفەرمی بۆ ئامادەبوون لە دادگای باڵای ئیتحادی ئاگادار کراینەوە.

لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبای ماڵان لە (١٨ دینارەوە بۆ ٧٢ و ١٠٨و ١٧٥و ٢٦٥ دینار)، ڕۆژی (١٣ی ٧ی ٢٠٢٥) لە دادگای باڵای ئیتیحادی داوایەکمان بە ژمارە (١٢٣/ ئیتیحادی/٢٠٢٥) لەسەر سەرۆکی حکومەت تۆمار کرد،

گرانکردنی چەند هێندەی ئەو کارەبایەی کە بە غازی خۆمان بەرهەم دەهێنرێت بە ستەم دەزانین لە خەڵکی کوردستان، کاتێک بەراوردی نرخەکان و ئاستی بژێوی ژیانیش بە بە وڵاتانی دونیا دەکەین ستەمەکە ڕوونتر دەردەکەوێت.

عومەر گوڵپی

٤ی ٨ی ٢٠٢٥

بۆ زانیاریی زیاتر (لێرە) کلیک بکە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 534,237     ژمارەی میوان 51