راگەیەنراوێک لەبارەى دانیشتنى دادگاى باڵاى ئیتیحادى لەسەر داواکەمان لەسەر پەرلەمان
2025-07-14
12 جار خوێندراوەتەوە

 

ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای باڵای ئیتیحادی لەسەر داواکەمان ( ژمارە ٨٨/ ئیتیحادی/ ٢٠٢٥) بەڕێوەچوو، پاش تاوتوێکردنی داواکە، دادگا بڕیاریدا بڕیاردانی کۆتایی لەسەر ناوەڕۆکی داواکە دوا بخات بۆ دانیشتنی داهاتووی دادگا لە ٢١ی ٧ی ٢٠٢٥.

ئەم داوایەی ئێمە داوایەکە لە پێناو کوردستانێکی بەهێزی دامەزراوەیی پەرلەمانی نەوەک دیوەخانی حزب، بۆیە داوامان کردووە دادگا ئەم بڕیارانە بدات:

١- هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی دیزاینکراو.

٢- راسپاردنی کۆمسیۆن بە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا.

٣- وەرگرتنەوەی ئەو ئیمتیازە ماددیانەی (٩٧) پەرلەمانتار لە (٢ی ١٢ی ٢٠٢٤)ەوە وەریانگرتووە.

هیوامان وایە ئەنجامی داواکەمان و بڕیاری دادگا لە دانیشتنی داهاتوو لە ٢١ی تەموز، سەرەتای هەنگاوێک بێت بۆ لە دایکبوونی پەرلەمانێک کە مەڕجەعی باڵاو نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان بێت و توانای لێپرسینەوەی لە حکومەت هەبێت و کۆتایی پەرلەمانی دەستەمۆی دەسەڵات بێت.

عومەر گوڵپی

١٣ی ٧ی ٢٠٢٥


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 519,853     ژمارەی میوان 176