لەسەر گرانکردنى کارەبا، سکاڵاى یاساییمان لەسەر وەزیرى کارەبا تۆمار کرد
2025-03-12
44 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ، ١٠ی ٣ی ٢٠٢٥، لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی، لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبای ماڵان، سکاڵای یاساییمان لەسەر وەزیری کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەریی هەرێم تۆمار کرد.

ناوەڕۆکی سکاڵاکە:

١- لە زیادکردنی نرخی کارەبای ماڵان بەناوی دابینکردنی کارەبای ٢٤ سەعاتییەوە، حکومەت پشتی بە هیچ یاسایەک نەبەستووە، ئەمەش پێشێلکاریی زەقی دەقی بڕگەی یەکەمی ماددەی (٢٨)ی دەستوورە.

٢- زیادکردنی نرخی کارەبا، پێشێلکاریی ڕێنمایی ژمارە(٢)ی ساڵی (٢٠٢١)ی وەزارەتی کارەبایە کە لە خشتەی (٥)ی ڕێنماییەکەدا، بۆ ئاستی یەکەمی بەکارهێنان بۆ مانگێک (١ تا ٤٥٠)، نرخی یەک کیلۆ وات بۆ سەعاتێک تەنها بە (١٨) دینار دەستنیشان کراوە.

٣- زیادکردنی نرخی کارەبا دژی بەرژەوەندی هاووڵاتیانەو لە دەستنیشانکردنی نرخەکاندا بە هیچ جۆرێک ڕەچاوی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان نەکراوە.

بۆیە داوامان کردووە دادگا بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوەو وەزارەتی کارەباو حکومەت پابەند بکات بە دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتیان بە نرخی حکومی کە (١٨) دینارە بۆ یەک کیلۆ وات.

عومەر گوڵپی

١٠ی ٣ی ٢٠٢٥


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 461,191     ژمارەی میوان 807