بەشدارى خۆپیشاندانى دێگەڵە ... ڕۆژى شکۆو شانازى بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران
2025-02-10
53 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى یەکشەممە، ٩ى ٢ى ٢٠٢٥، بەشداربووین لە خۆپیشاندانى مامۆستایان و فەرمانبەران لە بازگەى دێگەڵە، شەعات دوانزەى نیوەڕۆ، نزیکەى دوو هەزار مامۆستاو فەرمانبەرى ناڕازى لە شارو شارۆچکەکانى سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین بەرەو شارى هەولێر بەڕێگەوتن، لە بازگەى دێگەڵە لەلایەن ژمارەیەک هێزى چەکدارى جۆراو جۆرەوە ڕێگرییان لێکراو بە گازى فرمێسک ڕێژو بۆمبى دەنگى و بەکارهێنانى هێزەوە ڕووبەڕوویان بوونەوەو ڕێگەیان گرت لە مامۆستایان بچنە شارى هەولێر تا داواى مامۆستایانى مانگرتوویان بگەیەنن کە داواى هەموو هاووڵاتیەکە لە هەموو کوردستان کە داواى مووچەو ژیانى شایستە دەکەن.

ئەوەى جێگەى سەرنج بوو دەسەڵاتداران ترسێکى زۆریان لێنیشتبوو، هەربۆیە ژمارەیەکى زۆر هێزى جۆراو جۆریان لە شارى هەولێرو لە سەر شەقامەکان و ڕێگەو بانەکان و بازگەى دێگەڵە خستبووە ئامادەباشییەوە، لە کاتێکدا مامۆستایان بە دەستى سپى پڕ لە ئاشتیەوە دوەیانویست بچنە هەولێرو داواى مافى خۆیان بکەن.

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 441,915     ژمارەی میوان 17