سوپاسنامە
2024-11-13
30 جار خوێندراوەتەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

هاووڵاتیانى بەڕێز، دەنگدەرانى خۆشەویست:

وەک لە هەموو لایەک ڕوونە کە پاش زوڵم‌و ستەمێکی‌ چەند ساڵەی‌ هەردوو حزبی‌ دەسەڵات، پاش دە ساڵ لە نان بڕین‌و دزی‌‌و تاڵانی‌ سەروەت‌و سامانی‌ میللەت، هەرگیز ئێمە ڕێگە بەخۆمان نادەین تۆمەتی پشتیوانی ستەمکاریی‌ بدەینە پاڵ خەڵکی ناڕازی و تەواوی گەلی کوردستان و پێمانوایە ئەو ئەنجامانە ڕاستەقینە نین‌و دەربڕی‌ دەنگی‌‌ خەڵکی‌ کوردستان نین، لەو بارەیەوە ئەنجومەنی‌ باڵای‌ کۆمەڵی‌ دادگەریی‌ لە ڕاگەیەنراوی‌ خۆیدا بە فەرمی‌ ئەو ئەنجامانەی‌ ڕەتکردووەتەوەو پێویستە هەموو لایەک چاوەڕووانی‌ هەنگاوەکانی‌ داهاتوو بین بۆ پاراستنی‌ ئەمانەتی‌ دەنگی‌ خەڵک.

هەروەها پاش ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان کە بەندە یەکێک بووم لە سەرکەوتووەکان بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، دەمەوێت لێرەوە سوپاسی یەك بەیەکی‌ ئەو ئەزیزانە بکەم کە پاڵپشتی‌ لیستەکەمان بوون‌و دەنگیان پێداین، هەروەها سوپاس‌و دوعای‌ خێر بۆ هەموو ئەزیزو خۆشەویستانەی‌ کە شەوو ڕۆژیان خستەسەر یەک بۆ سەرخستنی لیستەکەمان، بەتایبەت سوپاس بۆ ئەندام‌و لایەنگرە دڵسۆزو خۆبەخش‌و خۆنەویستەکانی‌ کۆمەڵی‌ دادگەریی‌، دەستی‌ ماندووبوونتان دەگوشین، لێرەوە بەڵێن دەدەین لە ئاست متمانەتاندا بین و سەنگەری خەڵک چۆڵ نەکەین و هەمیشە داکۆکیکاری‌ سەرسەختی‌ مافی‌ خەڵک بین.

عومەر گوڵپی‌

سەرۆکی‌ لیستی‌ کۆمەڵی‌ دادگەریی‌ کوردستان/ بازنەی‌ سلێمانی‌

٢٢ی‌ ١٠ی‌ ٢٠٢٤


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 404,778     ژمارەی میوان 1050