"پشتیوان بەخوا بە دەنگەکانی ئێوە ڕایاندەگرین" پەیامى هەڵبژاردن
2024-09-25
187 جار خوێندراوەتەوە

بەناوى خواى بەخشندەى مهیرەبان

هاووڵاتیانى بەڕێز، دەنگدەرانى خۆشەویست:

لە ڕابردوودا سەرڕاستانە وەك ئەرکێکی ئاینی و ئەخلاقی بەشێك بووین لە بەرگرى لە تۆى هاووڵاتى، لە ماف و ژیان و قوتی ئێوە، بەشێك بووین لە بەرگری لە ئاین و بەها باڵاکان و بەهێزى خێزان و پارێزراوى نەوەکانمان لە خراپەکاریى، بۆ ئەوەى لە داهاتووشدا بە دەنگێکى بەهێزتر، باشتر لە جاران ئەرکى نوێنەرایەتى گەلەکەمان لەم بارودۆخە خراپەی كوردستانی تێكەوتووە ڕاپەرێنین، پێویستمان بە پشتیوانیتانە، پشتیوان بەخوا پێکەوە بەرژەوەندیخوازان ڕادەگرین و دەرگاى خراپەکاران دادەخەین.

هاووڵاتیانی بەڕێز:

داواتان لێدەکەین بەشدارى هەڵبژاردنەکان بکەن و وەك دەرفەتێکی گرنگ لەم مافەی خۆتان بڕوانن بە ئامانجی گۆڕانکاریی و ڕزگارکردنى هەرێمەکەمان لە دەستی ئەوانەی تەواوی خێروبێری ئەم وڵاتەیان کردە قوربانی بەرژەوەندی خۆیان و نەوەکانیان،

دەنگدەری بەڕێز:

دەنگی تۆ بڕیار لەسەر داهاتووی گەلەکەمان دەدات، بە دەنگەكانتان پشتیوانمان بن، پشتیوان بەخوا وەك ڕابردوو نوێنەرێکی ڕاستگۆ و بەرگریکاری مافەکانتان دەبین لە پەرلەمانی کوردستان.

عومەر گوڵپى

کاندیدى ژمارە (١)و سەرۆکی لیستی (١٤٧)ى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان/ بازنەی سلێمانی.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 404,764     ژمارەی میوان 1052