ئەمڕۆ ”كەیوان” لە ڕانیە بوو...
بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە دەستەبژێری خوشکان و برایانمان لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی كەیوان بەڕێوەچوو، لە مەڕاسیمەکەدا هەریەک لە کاك شەریف وەرزێر و کاك عومەر ڕەشید خوێندنەوەیان بۆ کتێبەکە كرد و پاشان کاک جەلال هەڵەدنی وەك یەكێك لە هاوڕێی زیندانی کەیوان و هاوڕێکانی وتارێكی پێشکەش کرد، دواتر هەر یەك لە کەیوان موحەممەد و م.عەبدوڵڵا خوڕخوڕەیی بە وتەکانیان بەشداریانکرد.
سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزو خۆشەویستانەی ئامادەبوون، سوپاس بۆ بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانە گشتییەكانی ڕاپەڕین کە هاوكاری ئەم چالاكییە ڕۆشنبیرییە بوون بە دابینكردنی هۆڵی كتێبخانەی گشتی ڕانیە.
عومەر گوڵپی
١ی ٩ی ٢٠٢٤