”زۆربوونی ژمارەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر، زەنگی هۆشداری و مەترسییە”
2024-08-18
174 جار خوێندراوەتەوە

”زۆربوونی ژمارەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر، زەنگی هۆشداری و مەترسییە، پێویستە هەموو بیبیستین”

ڕۆژی شەممە، ١٧ی ٨ی ٢٠٢٤، لە هۆڵی زانكۆی تیشك، بەشداری پانێڵێك بووین لە كۆنفڕانسی هەفتەی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر بە ناونیشانی (بارگرانی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لەسەر كۆمەڵگەو دامەزراوەكان)

لەو پانێڵەدا باسمان لە مەترسییەكانی بەرزبوونەوەی ژمارەی ئالوودەبووان كرد لەسەر خێزان و كۆمەڵگە لە كوردستان كە خەریكە بوونەتە مەترسی جیدی و ئەگەر سیاسەتێكی فراوانی بەرەنگاری و خۆپارێزی نەگرینەبەر دوور نیە كوردستان وەك وڵاتانی دراوسێی لێبێت.

پێویستە هەموو تەكێك لە كوردستان ئەو ڕاستییە بزانێت كە حكومەتێك نەتوانێت ئاوی خواردنەوەو ڕێگەی پێویست و مووچەی خەڵك دابین بكات، هەرگیز ناتوانێت پلان و بەرنامەی پێویستی هەبێت بۆ بەرەنگاری ماددەی هۆشبەر!

لە ساڵی ٢٠٢٠ یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەرچووە، بەڵام حكومەت بەپێی یاساكە ئەركەكانی جێبەجێ نەگردووە بۆ بەرەنگاری ماددەی هۆشبەر بەتایبەت بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی و كردنەوەی سەنتەری ڕاهێنان و شیاندنەوەی ئالوودەبووان.

لە كوردستان زیندانەكان پڕن لە بەكارهێنەری سزادراو، بەڵام بازرگانی ڕاستەقینە لە سزا دەربازی دەبێت!

پێویستە هەموو خێزانێك بیر بكاتەوە لە پاراستنی منداڵ و هەرزەكارەكانی، دامەزراوەی ئاینی كاری زیاتر بكات و مامۆستایانی ئاینی و دامەزراوەی پەروەردەیی ڕۆڵی زیاتر بگێڕن بۆ ئەوەی كوردستان پارێزراو بێت لەم مەترسییە كوشندەیە.

‏‎دەستخۆشی بۆ سەنتەری پەرەپێدانی لاوان و سەرۆكایەتی زانكۆی تیشك بۆ بەڕێوەبردنی كۆنفڕانسەكە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 368,935     ژمارەی میوان 204