بەڕێوەچوونى مەڕاسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (كەیوان)
2024-08-17
261 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی ٨ی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی بەڕێز م.عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و ڕۆشنبیرو نووسەران، لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی، مەڕاسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (كەیوان) چیرۆكی سی و چوار گەنجەكەی ئەمنی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە مەڕاسیمەكەدا بێجگە لە وتاری بەڕێز م.عەلی باپیر، لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان م.جەمال بێدار، نووسەرو شاعیرو مامی شەهید كەیوان و م.ئاسۆ كۆچەر، هاوڕێی زیندانی شەهید كەیوان و كاك پەیوەند عومەر، نووسەرو ڕۆژنامەنووس و م.حەمەسوری سجن، هاوڕێی شەهید كەیوان، خوێندنەوە بۆ كتێبەكە كرا.
لە كۆتایی مەڕاسیمەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی كۆمەڵی دادگەریی لەلایەن م.عەلی باپیرەوە پێشكەش بە خانەوادەو كەس و كاری ٢٤ شەهیدەكە كرا.
سوپاس بۆ ئامادەبوونی خۆشەویستان، سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی لەگەڵ ئەم بۆنە بەنرخە ماندووبوون بەتایبەت مەڵبەندی سلێمانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، هەروەها سوپاس بۆ كەناڵی ئاسمانی پەیام.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 368,962     ژمارەی میوان 234