بەسەرکردنەوەى ڕێکخراوى خوشکانى ئیسلامى کوردستان
2024-08-03
141 جار خوێندراوەتەوە

هەوڵ و تێكۆشانی خوشكانمان لە (ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان) جێگەی ڕێزو پێزانینە، لە ڕێگەی سكرتارییەتی ئەم ڕێكخراوە تێكۆشەرەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی یەك بە یەكی خوشكانی سەنگینمان لە لق و ناوەندو ئۆرگانەكان لە شارو شارۆچكەكانی كوردستان دەكەم بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوەكەوە.

ئەمڕۆ لە هەر كاتێكی تر كوردستان زیاتر پێویستی بە ڕێكخراوو دەزگای جدی و خاوەن پلان هەیە لە بواری پەروەردەو پاراستنی ژنان و كچان بە پەروەردەو ئایدیایەكی ئیمانی، پێویستە هەموو پشتیوانی ئەم هەوڵ و تێكۆشانە بە نرخەبین كە ڕێكخراوی خوشكان لە ڕێكخراوە پێشەنگەكانە لە بواری بەها باڵاكانی كۆمەڵگەكەمان.

لەگەڵ برای بەڕێزم كاك پەیوەند عومەر، یەكێك لە ماندووترین كادیرانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، سەردانی سكرتارییەتی خوشكانمان كرد و پیرۆزباییمان ئاراستە كردن.

پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنتان خوشكانی بەڕێز لە ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 368,965     ژمارەی میوان 237