هێزو چەك ئەگەر لە دەستی یاساو دامەزراوەی نیشتیمانیدا نەبن لە بری پاراستنی ئارامی و ژیانی هاووڵاتیان دەبنە هەڕەشەو مەترسی لەسەریان، بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان تا ئێستاش هەزاران چەكدار لە دەرەوەی یاساو دامەزراوەی نیشتیمانین و ڕۆژ بە ڕۆژ مەترسیشیان زیاتر دەبێت.
خوای گەورە لە كاكە (ئاری ڕزگار هەڵەدنی) خۆش بێت، ئەو گەنجە كاسبكارەی شەوی ڕابردوو بە تەقەی چەكدارێكی هێزە ئەمنیەكان لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، خوای گەورە كوژرانی بە ستەم بكاتە سڕینەوەی گوناحەكان و لێخۆشبوون و سەبوری بە كەس و كارو خانەوادەكەشی بدات.
انا لله و انا الیه راجعون
عومەر گوڵپی
٢٨ی ٧ی ٢٠٢٤