سوپاس بۆ خوا، لە دوو توێی بەرگێكی ناوازەو بە قەبارەی مامناوەندو (٥٥٧) لاپەڕە، كتێبی ”كەیوان” گەیشتە بەردەستی خوێنەرانی.
ئەم بەرهەمە كە چیرۆكی ڕاستەقینەی سی و چوار گەنجەكەی ئەمنی سلێمانییە، كتێبخانەی (ڕێنوێن) سەرپەرشتی بڵاوكردنەوەی گرتووەتە ئەستۆو ئێستا خوێنەران دەتوانن لە كتێبخانەی شارو شارۆچكەكان دەستیان بكەوێت.
خوێنەری بەڕێز:
لە نووسینی (كەیوان)دا، هەوڵمداوە گێڕانەوەو نووسینی چیرۆکە ڕاستەقینەکە لە ئاست ئەو تراژیدیا گەورەیەدا بێت کە ڕووداوەکە پێکدەهێنێت، بە خوێندنەوەشی، بێجگە لە زانیاریی تەواو لەسەر ڕووداوەکەو کەسایەتییەکانی، هەست دەکەیت كتێبەكە بە تونێلی (بیرەوەری)دا چێژی چیرۆک و ڕۆمانت پێدەبەخشێت.
ئەوانەی ڕووداوەكە دەگێڕنەوە، ئەو كەسانە بوون كە هاوڕێی قۆناغی كاركردن بوون تا ئاشكرابوون و دەستگیركردن و دواتر زیندان و ئەشكەنجە، دواتریش بە بەڵگەوە تیشك خراوەتە سەر چۆنیەتی شەهیدكردن و گەڕان بە دوای تەرمی كارەكتەرانی ڕووداوو تراژیدیاكەدا.
لەم کتێبەدا، ژیان و مردن هیچ دوور نین لە یەک و ماوەى نێوانیان نزیکە لە سفر، بەڵێ ئەمە ڕاستى چیرۆکى (کەیوان و هاوڕێکانى)یەتى.
بۆ پەیوەندی بە ناوەندی بڵاوكردنەوەی كتێبەكە، خوێنەران دەتوانن سود لەم دوو ژمارە تەلەفونە وەربگرن:
07701932749
07501269689
ناونیشانی ناوەندی ڕێنوێن: سلێمانی، بازاڕی كاسۆ مۆڵ، نهۆمی دووەم، دوکانی ژمارە(٤٥).
لەگەڵ ڕێزی براتان:
عومەر گوڵپی
٣ی ٦ی ٢٠٢٤