پاچ چوار مانگ لە بایکۆاتى قوتابخانەکان و داخستنى دەرگاى قوتابخانەکانى سلێمانى و هەڵەبەجەو گەرمیان و ڕاپەڕین، ڕۆژى یەکشەممە، ٢١ى ١ى ٢٠٢٤، لە شارى سلێمانى و شارو شارۆچکەکانى تر خۆپیشاندان و ناڕەزایى بەرفراوانى مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەڕێوەچوو.
بەردەوامى بایکۆت و خۆپیشاندانەکان لە کاتێکدایە زیاتر لە هەفتەیەکە بەرپرسانى حزبى و حکومى ڕێگەى جۆراو جۆریان گرتووەتە بەر بۆ کپکردنەوەو کۆتایهێنان بە ناڕەزایەتیەکان، هەروەها دەستگیرکردنى ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارانى خۆپیشاندان لە دەستەى مامۆستایانى ناڕازى لە ڕۆژى شەممە، ٢٠ى ١ى ٢٠٢٤، بەمەبەستى ئەنجام نەدانى خۆپیشاندانەکان، بەڵام هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون و مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازى بە توندى وەڵامى دەسەڵاتیان دایەوە.
وەک بچوکترین پابەندى بە ئەرکەکانى هاووڵاتیبوون بەشدارى خۆپیشاندانەکان بووین.