لەهەردوو ڕۆژى ٦و ٧ى ٨ى ٢٠٢٣، سەردانى فەرمانگەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتى سلێمانى و ماڵەکانى بەساڵاچووان و ساوایان و منداڵانى کوڕان و کچانمان کرد.
پیرۆزبایى لە براى بەرێز کاک بێستوون شەهید جەبار بەبۆنەى دەستبەرکاربوونى وەک بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى بە وەکالەت و دەستخۆشى زۆر لە خاتوو ژیار جەلال، بەڕێوەبەرى چاودێرى کۆمەڵایەتى سلێمانى و بەرپرس و فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتی سلێمانى و ماڵەکانى منداڵان و بەساڵاچووان و بەش و هۆبە جیاجیاکانى کە دڵسۆزانە خزمەت بە منداڵان و بەساڵاچووان دەکەن.
لە ساڵى ٢٠١٥ەوە بۆ ٢٠٢٠، وەک بەڕێوەبەرى گشتی لەم فەرمانگە بووم و دڵخۆشم ئەگەر توانیبێتم خزمەتێك پێشكەش بکەم، دووبارە هیوای سەركەوتن بۆ بەڕێوەبەرو سەرجەم مامۆستاو توێژەرو كارمەندانی دڵسۆزی سنوری كاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی دەخوازم و وەك هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانیانم.