ئێستە خەڵک مافی‌ خۆیەتی‌ بپرسێت: بۆچی‌؟
2023-04-04
342 جار خوێندراوەتەوە

لە ساڵی‌ (٢٠٠٧)ەوە یاسای‌ ژمارە (٢٢)ی‌ نەوت‌و گازی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەرچووە، بە پێی‌ ئەو یاسایە دەبوو وەزارەتی‌ سامانەسروشتیەکان و ئەنجومەنی‌ هەرێمی‌ نەوت‌و گاز، سندوقی‌ کوردستان بۆ داهاتە نەوتی‌‌و گازییەکان دروست بکەن، تا خەڵک بزانێت داهاتی‌ هەرێم چەندە، نەیانکرد و داهاتی‌ نەوت‌و گاز هەر بە نادیاری‌‌ مایەوەو لە دەستی‌ دەڵاڵدا بوو!

لە ساڵی‌ (٢٠١٥)ەوە بە یاسای‌ ژمارە (٢)، یاسای‌ سندوقی‌ کوردستان بۆ داهاتە نەوتی‌‌و گازییەکان لە پەرلەمانی‌ کوردستان دەرچوو، هەشت ساڵ بەسەر دەرچوونی‌ ئەو یاسایەدا تێپەڕی‌‌، بەڵام لایەنەکانی‌ دەسەڵات‌و سەرۆک‌و جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەتەکانیان ئامادە نەبوون سندوقەکە دروست بکەن‌و ژمارەیەکی‌ بانکی بکەنەوە تا خەڵکی‌ کوردستان و پەرلەمان‌و دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ هەرێم بزانن داهاتی‌ نەوت چەندەو چی‌ لێدێت!

بەڵام بە فشاری‌ حکومەتی‌ عێراقی‌، پێویستە لەمەودوا داهاتی‌ نەوتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بچێتە ئەژمارێکی‌ بانکی‌ کە لە ژێر چاودێری‌ حکومەتی‌ عیراقیدا دەبێت و ملکەچى چاودێرى دیوانى چاودێرى دارایى عێراق دەبێت!

ئێستە خەڵکی‌ کوردستان مافی‌ خۆیەتی‌ بپرسێت بۆچی‌ دەسەڵاتدارانی‌ هەرێم ئەوەندە بێ باکن بەرانبەر خەڵکی‌ کوردستان‌و پەرلەمانەکەی‌ خۆیان و ملکەچ‌و گوێڕایەڵی‌ یاساکانى هەرێم نابن؟

عومەر گوڵپی‌

٤ى ٤ى ٢٠٢٣


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,213     ژمارەی میوان 450