ڕۆژى یەکشەممە، ٥ى ٣ى ٢٠٢٣، بەناونیشانى (لەمپەرەکانى بەردەم کارو پڕۆژەى ئابورى ژنان لە هەرێمى کوردستان) بەشداربووین لە پانێلى (ئافرەت و ئابورى) وەک یەکێک لە چالاکییەکانى فێستیڤاڵى بەهارەى ژنان لە فامیلى مۆڵ.
فێستیڤاڵەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و لەلایەن هەرسێ ڕێکخراوى (ڕێکخراوى خوشکانى ئیسلامى کوردستان، ڕێکخراوى یەکگرتووى خوشکانى ئیسلامى کوردستان، پەیوەندى خوشکانى ئیسلامى کوردستان) بە سپۆنسەرى چەند دامەزراوەیەک بەڕێوە دەچێت کە تیایدا ژمارەیەک چالاکى جۆراو جۆر بەڕێوە دەچێت.



