پێویستە وەزیری تەندروستی ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەم جیاکارییە
2026-05-21
9 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی ئەم فەرمانە وزارییە کە ڕۆژی (٣/ ٣/ ٢٠٢٦) دەرچووە، وەزیری تەندروستی بە جیاکاریی (٢٣) پەرستاریی دەرچووی زانکۆی ئەمریکی دامەزرا ندووە!

پێویستە وەزیری تەندروستی ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەم دامەزراندنە، بۆچی تەنها دەرچووی ئەو زانکۆیەی گرتووەتەوە؟

ئەگەر ئەم دامەزراندنە تەنها بۆ دەرچووانی زانکۆی ئەمریکییە، ئەوە ستەم و نادادگەرییەکی ڕوون و ئاشکرایە، لە بنەمادا پێویستە هەلی کارو دامەزراندن بە پێی سیستمێکی دادگەرانە بێت بۆ دەرچووانی هەموو زانکۆ حکومی و تایبەتەکان بەبێ جیاوازی، پێویستە بۆ هەموو دەرچوویەک بێت بەبێ جیاوازی و لەسەر بنەمای سیستەم و دامەزراوە نەوەک حزبایەتی!

بەداخەوە نەخۆشخانە حکومییەکان بەدەست کەمی و نەبوونی پزیشک و کارمەندی تەندروستی ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە بوونەتەوە، بەجۆرێک ئەگەر کارمەندانی خۆبەخش نەبن زۆرێک لە بەشی نەخۆشخانەکان دادەخرێن.

دامەزراندن بە پێی سیستمێکی دادگەرانە، لەسەر بنەمای پێویستی بەش و نەخۆشخانەو دامەزراوەکانیتر مافە، نابێت گەنجان لەم مافە بێبەش بکرێن و جیاکاریی لە نێویاندا بکرێت.

وەزارەتەکان دامەزراوەن و موڵکی خەڵکی کوردستانن نەوەک حزبەکانی دەسەڵات، دەبێت بە یاساو لەسەر بنەمای دادگەریی ڕەفتار بکەن نەوەک بەپێی بەرژەوەندی ئەم و ئەو.

عومەر گوڵپی

٣ی ٥ی ٢٠٢٦


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 687,778     ژمارەی میوان 35