لە دادگای‌ پێداچوونەوەش دۆڕاندیان و بۆ هەمیشە دەرگاکەیان داخرا
2023-09-10
1167 جار خوێندراوەتەوە

پاشئەوەی‌ دادگای‌ (بەرایی‌ سلێمانی‌ ٤)، لە (٣١ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢٣) بڕیاری‌ هەڵوەشاندنەوەو داخستنی‌ ڕێکخراوی‌ (ڕاسان)ی‌ دەرکرد، پارێزەرانی‌ رێکخراوەکە بە بڕیارەکە ڕازی‌ نەبوون بۆیە داوای‌ پیاچوونەوە(تەمیز)یان کرد.

پاش پیاچوونەوەی‌ بڕیارەکە، ڕۆژی‌ (٢٦ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٣)، دادگای‌ پێداچوونەوەی‌ هەرێمی‌ کوردستان، بە بڕیاری‌ ژمارە (٧٨٦ / ٢٠٢٣) بڕیارەکەی‌ دادگای‌ سلێمانی‌ پەسەندکردو بۆ هەمیشە دەرگای‌ رێکخراوی‌ ناوبراو داخرا.

بڕیارەکانی‌ دادگا پاشئەوە هات کە ئێمە لە بەرواری‌ (١٥ی‌ ٢ی‌ ٢٠٢١)، بە نووسراوی‌ ژمارە (٤٣)، داوامان لە فەرمانگەی‌ داواکاری‌ گشتی‌‌ سلێمانی و بەڕێزان لە لیژنەی‌ داوای‌ مافی‌ گشتی‌ کرد کە سکاڵای‌ یاسایی‌ بجوڵێنێت لە دژی‌ ڕێکخراوی‌ ناوبراو کە کارێک دەکات پێچەوانەی‌ ئادابی‌ گشتی‌‌و یاسا بەرکارەکان‌و مانەوەو سەلامەتی‌ خێزانە لە کۆمەڵگەکەمانداو بەڵگەی‌ پێویستیشمان بۆ داواکە خستەڕوو، لە هەمانکاتدا بە نووسراوی‌ ژمارە (٤٥) لە (١٧ی‌ ٢ی‌ ٢٠٢١) داوامان لە سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان کرد لە رێگەی‌ لیژنەی‌ پەیوەندیدارەوە کار بکات بۆ وەرگرتنەوەی‌ مۆڵەت لە رێکخراوەکە، هەروەها فەرمانگەی‌ ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە (١٢ی‌ ٤ی‌ ٢٠٢١) رێکاری‌ یاسایی‌ گرتەبەر لە دژی‌ رێکخراوەکە، دواجار دادگای‌ بەرایی‌ سلێمانی‌ ٤ بڕیاری‌ هەڵوەشانەوەی‌ ڕێکخراوەکەیداو دادگای‌ پێداچوونەوەی‌ هەرێمیش بڕیارەکەی‌ پەسەند کرد.

خوای‌ گەورە گەلەکەمان بیپارێزێت لە خراپەی‌ خراپەکاران

عومەر گوڵپی‌

٩ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢٣

بۆ زانیاریى زیاتر، سەردانى (ئەم لینکە) بکە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 404,752     ژمارەی میوان 1043