راگەیەنراوێک بۆ ڕایگشتى لەبارەى سزادانى دووبارەى شێروان شێروانى
2023-08-07
1322 جار خوێندراوەتەوە

ڕاگەیەنراوێك بۆ ڕایگشتی

بەداخەوە، جارێكیترو لە بەرگی یاسادا، دەسەڵات پەنای بردەوە بەر سزادانی ئازادیخوازان و هەر لە زینداندا چوار ساڵی تر سزای زیندانیكردنی بەسەر شێروان شێروانی، ڕۆژنامەنووس و چالاكەوانی بادیناندا، سەپاند.

پێویستە دەسەڵات و لایەنەكانی دەسەڵات لەو ڕاستیە تێبگەن كە خەڵكی كوردستان چۆك بۆ ستەم و چەوسانەوە دانادات و لەبەردەم گەندەڵی و ناعەدالەتی و شكستی حكومڕانیدا بێدەنگ نابێت، هەربۆیە لە بری بیركردنەوە لە بێدەنگكردن و گرتن و سزادانی ڕۆژنامەنووس و چالاكەوان و ئازادیخوازان، پێویستە بیر لە گۆڕانكاریی ڕیشەیی لە شێوازی حكومڕانی بكەنەوە كە بووەتە هۆی لاوازكردنی هەرێمی كوردستان و دواخستنی هەڵبژاردن و شێواندنی ناوبانگی هەرێمی كوردستان لە ناوخۆو دەرەوە و بێ متمانەبوونی دامەزراوەكان.

هەروەها بە پێویستی دەزانین داوا لە دادگای پێداچوونەوە بكەین كە سزای شێروان شێروانی هەڵبوەشێنێتەوەو لەم دۆسیەدا دادگەریی بەدیبهێنێت.

ناوەكان:
١- عەلی حەمەساڵح.
٢- عومەر گوڵپی.
٣- دابان موحەممەد.
٤- د.شێركۆ جەودەت.
٥- شیرین ئەمین.
٦- ئەبوبەكر هەڵەدنی.
٧- دیاریی ئەنوەر.
٨- سەرچنار ئەحمەد موحەممەد.
٩- هەڵز ئەحمەد.
١٠- د.شایان عەسكەریی.
١١- د.ئیسماعیل سگیریی.
١٢- ئاشنا عەبدوڵڵا.

ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
٢٢ی ٧ی ٢٠٢٣
 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 401,006     ژمارەی میوان 22