ڕۆڵی شەفافییەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا
تێبینی: ئەم وتارە بریتیە لە باسی دووەم لە بەشی حەوتەمی کتێبی (گەندەڵی) کە لە ساڵی (٢٠١٤) بە چاپمان گەیاندووە،
(لێرە کلیک بکە) بۆ زانیاریى زیاتر لە سەرە چاپکراوەکە.
یه‌كه‌م: پێناسه‌ی هه‌ریه‌كه له (شه‌فافییه‌ت، ده‌ستپاكی، لێپرسینه‌وه)
1ـ پێناسه‌ی شه‌فافییه‌ت (Transparency):
بریتییه له ڕوونییه‌كی ته‌واو له پرۆسه‌ی بڕیاردان‌و سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردن‌و پلانێك كه ده‌خرێته ڕوو بۆ دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت بۆ چاودێری كاروباری حكومه‌ت له‌بری میلله‌ت، هه‌روه‌ها ملكه‌چی هه‌موو كردار‌و پرۆسه كارگێڕییه‌كان‌و سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنه بۆ لێپرسینه‌وه‌و چاودێری به‌رده‌وام.
یان بریتییه له ڕوونی یاساكان‌و ئاسانی له تێگه‌یشتنیان‌و گونجانیان له‌گه‌ڵ یه‌ك‌و بابه‌تیبوونیان‌و ڕوونی‌و ئاشكرایی له زمانی نووسینه‌كه‌یان‌و گه‌شه‌كردنیان.
مانای زاراوه‌ی شه‌فافییه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتییه له ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ی كه بتوانین بڵێین هه‌موو میلله‌ت له یه‌ك كاتدا فه‌رمانڕه‌واییده‌كات‌و جێبه‌جێده‌كات‌و به‌ڕێوه ده‌بات، هه‌روه‌ك ته‌نها ڕێگه‌یه‌كیشه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و فه‌رمانگه‌كانی بتوانن سود له توانا شاراوه‌كان‌و توانای ژیریی داهێنه‌رانه‌ی هه‌موو كه‌سێك وه‌رگرن، هه‌روه‌ك ڕێگه‌یه‌كیشه بۆ ڕازیكردنی تێكڕای هاووڵاتیان‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به به‌شداریكردنیان له‌پێناو به‌شداریكردن له پلانی گه‌شه‌پێدان.
2ـ پێناسه‌ی ده‌ستپاكی (Integrity):
بریتییه له‌وه‌ی كاروباره‌كان به ڕێگه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ به‌هاو ڕه‌وشته به‌رزه‌كان به‌ڕێگه‌یه‌كی ڕووندا بڕۆن. له زمانی عه‌ره‌بیدا وشه‌ی (النزاهه) به‌كاردێت‌و ئینگلیزییه‌كه‌شی (Integrity)ه.
3ـ پێناسه‌ی لێپرسینه‌وه(Accountability):
بریتییه له توانای هاووڵاتیان‌و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و بواره‌وه هه‌یه له كه‌س‌و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان له لێپرسینه‌وه‌ی كارمه‌ندانی گشتی‌و لێپرسراوانی حكومی، له ڕێگه‌ی دروست‌و گونجاوه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره ببێته هۆی وه‌ستانی كاری فه‌رمانگه‌كان یان خراپ به‌كارهێنان.
دووه‌م: سودو قازانجه‌كانی په‌یڕه‌وكردن له شه‌فافییه‌ت:
په‌یڕه‌وكردنی ڕێوشوێنی شه‌فافییه‌ت له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌بێته هۆی چه‌ند سودو قازانجێك كه هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی ڕاسته‌قینه لێیان بێمنه‌ت نییه، به‌مجۆره:
1. بوونی زانیاری له‌به‌ر ده‌ست هاووڵاتیدا به‌جۆرێك یارمه‌تی بدات له‌وه‌ی بتوانێت په‌ڵپی به‌ڵگه‌دار‌و متمانه پێكراو له كاروباره حكومییه‌كان بگرێت كاتێك بینی ناگونجێن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یان تایبه‌تیدا.
2. بوونی زیانیاری‌و ده‌ستكه‌وتنی به ئاسانی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتی بتوانێت داوای قه‌ره‌بوو بكاته‌وه كاتێك به‌هۆی كارێكی حكومه‌ته‌وه زیانی پێده‌گات.
3. بوونی زانیاری لای هاووڵاتیان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كارمه‌ندی گشتی زیاتر له ئه‌نجامدانی كاره‌كانی وریا‌و به ئاگابێت له ترسی چاودێری‌و لێپرسینه‌وه‌ی هاووڵاتیان.
4.بوونی زانیاری لای هاووڵاتیان به‌شێكه له‌وه‌ی پێیده‌وترێت حكومه‌تی كراوه (یان ده‌رگای كراوه‌ی حكومه‌ت) كه پێویستی به په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی هاووڵاتیان هه‌یه.
5. بوونی زانیاری ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتی به‌باشی پلانه‌كانی داڕێژێت‌و به‌باشی حساب بۆكاروباری ڕۆژانه‌ی بكات، هه‌روه‌ها هه‌ڵس‌و كه‌وتیشی زیاتر ژیرانه‌و به ئاگایانه ده‌بێت به‌رانبه‌ر خۆی‌و به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه.
6.به‌رده‌ستبوونی زانیاری یارمه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ڵه ئه‌دات به‌هۆی بێئاگایی له یاسا‌و ڕێنماییه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ك یارمه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و سه‌رپێچیش ده‌دات به‌هۆی زانینی سه‌ره‌نجام‌و سزای سه‌رپێچییه‌كانه‌وه.
7. به‌رده‌ستبوونی زانیاری لای هاووڵاتیان هه‌لی به‌شداریكردن له بڕیارداندا فراوان ده‌كات له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌ركردنی یاسا‌و بڕیاری ژووره تاریك‌و داخراوه‌كان كۆتایی پێدێنێت.
8. بنه‌مای پیاچوونه‌وه‌ی بودجه‌ی كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه ئابورییه‌كان به‌هێز ده‌كات‌و بڵاویانده‌كاته‌وه، زانیاری له‌باره‌ی بۆرصه (بازاڕی دراو)و ئاگادارییه‌كان له‌باره‌ی خستنه‌ڕوو یان كه‌مكردنه‌وه‌ی یان زیادكردنه‌كان له كڕین‌و فرۆشتنه‌كاندا ئاشكرا ده‌كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو لایه‌ك‌و ڕێگه نادات زانیارییه‌كان بگه‌نه كه‌س‌و كۆمپامیایه‌ك‌و خه‌ڵك‌و كۆمپانیای تری لێ بێبه‌ش بكرێن.
9. نووسینی سكاڵا‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سكاڵا‌و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێَیه‌وه هه‌یه، كه ده‌بێته هۆی:
أ. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ی سیستم.
ب. لێپرسراو وا لێده‌كات هه‌میشه ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵكی بێت.
ج. ئه‌و ڕاستییه دووپاتده‌كاته‌وه كه ڕێگای گه‌شتن به ڕاستی به به‌رده‌وامی كراوه‌یه.
10. بڵاو كردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ئێستا‌و داهاتووی كاری حكومه‌ت ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی زانیاری هاووڵاتیان له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌یان‌و له ئه‌نجامیشدا به‌رزبوونه‌وه‌ی متمانه به حكومه‌ت‌و توانا‌و كاره‌كانی.
سێیه‌م: بایه‌خی شه‌فافییه‌ت
ده‌كرێت بڵێین بایه‌خی په‌یڕه‌كردن له شه‌فافییه‌ت له‌م ده‌رئه‌نجامانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ده‌یانخه‌ینه‌ڕوو:
1. ده‌بێته هۆی به‌رده‌وامی‌و سه‌ركه‌وتنی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك بیه‌وێت سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵی دابنێت‌و ڕووبه‌ڕوی ببێته‌وه به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
2. ئاسانكاری‌و هاندان له ڕاكێشانی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه گوزاری.
3. دابینكردن‌و ده‌ستخستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
4. ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت.
5. بازاڕی دراو ده‌بوژێنێته‌وه.
6. یارمه‌تیده‌ره بۆ ده‌ركردنی بڕیاری ڕاست‌و دروست.
7. لابردن‌و لادانی ڕێگرییه‌كانی ڕۆتین‌و بیرۆكراسییه‌ت.
چواره‌م: ڕێگاو شێوازی پشتیوانی له شه‌فافییه‌ت:
هه‌ر حكومه‌ت‌و وڵاتێك بیه‌وێت پشتگیریی له سیتمێكی شه‌فاف بكات پێویسته په‌یڕه‌وی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكات:
1. پشتیوانی‌و گه‌شه‌پێدانی سیستمی یاسایی له دامه‌زراوه‌كاندا، هه‌روه‌ها كاركردن له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری‌و ده‌ركردنی بڕیار‌و ڕاسپارده‌ی نوێ له‌باره‌ی یاسای نوێ‌و له‌باره‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵییه‌وه، كه ده‌بێته هۆی شه‌فافییه‌ت‌و ڕوونی زیاتر له‌كاره‌كان‌و گه‌شه‌پێدانی شێوازه‌كانی شه‌فافییه‌ت، هه‌روه‌ك ڕۆڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ش گرنگه له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی دادوه‌ری كاریگه‌ره‌وه.
2. دروستكردنی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه جیاوازه‌كاندا، له‌چوارچێوه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌ڵس‌و كه‌وت‌و كرداری كارگێڕی به ڕه‌وشت‌و پابه‌ندبوون به به‌ها به‌رزه‌كانه‌وه له‌كاتی جێبه‌جێكردنی كاره‌كاندا، هه‌روه‌ك چاره‌سه‌ركردن‌و زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه داراییه‌كاندا یه‌كێكیتر له‌كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌بێت له‌كاتی ڕوودانیدا، سه‌ره‌ڕای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی خراپ سودوه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات‌و گه‌نده‌ڵی كارگێڕی.
3. گه‌شه‌پێدانی به‌ها ئاینییه‌كان‌و بایه‌خدان به بواری ڕه‌وشتی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌نهێنییه‌كی ته‌واو و دوور له‌چاوی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه به‌ڕێوه ده‌چن، چونكه دانانی یاسا بۆ له‌نێوبردن یان ڕێگرتن له هه‌مو شێواز‌و جۆره شاراوه‌كانی گه‌نده‌ڵی شتێكی ئاسته‌م ده‌بێت له‌سایه‌ی ئه‌و نهێنیبوونه ته‌واوه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا به‌خۆیه‌وه بنییوه كه یارمه‌تیده‌ری لاده‌ره‌كانه بۆ جێبه‌جێكردنی كاره گه‌نده‌ڵییه‌كانیان، به‌م هۆیه‌وه‌یه بایه‌خی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ئامۆژگاری‌و ڕێنمونییه ئاینییه‌كان‌و گه‌شه‌پێدان به ڕه‌وشتی به‌رزو بوژاندنه‌وه‌ی به‌ها ئاینییه‌كان بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌یه، چونكه ئه‌و به‌ها ئاینییانه ده‌بنه هۆی زاڵكردن‌و گه‌شه‌پێدانی چاودێریی خوایی‌و مرۆڤی به ڕه‌وشت‌و باوه‌ڕدار به ترس له‌خوا هه‌ست بكات چاودێرییه‌كی خوایی له‌سه‌ره‌و دوور بكه‌وێته‌وه له‌كاری خراپ‌و سه‌رپێچی یاسایی‌و گه‌نده‌ڵی.
4. فه‌راهه‌مهێنانی ژینگه‌یه‌كی ڕاست‌و دروست، ژینگه‌ی ڕاست‌و دورستیش به سێ ته‌وه‌ر پێكدێت، یه‌كه‌میان بریتییه له ڕازیبوونی كارمه‌ند له كاره‌كه‌ی‌و دووه‌میش بریتییه له چاندنی ڕوحی پێكه‌وه كاركردن، له‌م كاتانه‌شدا كه كارمه‌ند ڕازییه به‌كاره‌كه‌ی له هه‌موو كه‌س زیاتر مكوڕ ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵس‌و كه‌وتی دروستی كارگێڕی‌و پابه‌ندی به یاسا‌و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵس‌و كه‌وتی گه‌نده‌ڵانه‌وه، هه‌روه‌ك چاودێری‌و به‌دواداچوونی به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌م‌و كوڕیی‌و سه‌رپێچییه‌كان هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیانه‌وه به‌رله‌وه‌ی كه‌ڵه‌كه‌ببن.
5. لێكۆڵینه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی ڕێگاكانی ئاشكراكردن‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له ڕێگه‌ی پابه‌ندبوونی كارمه‌ندانی كه‌رتی حكومییه‌وه به جیاوازی لێپرسراوێتییان به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی بۆ هاووڵاتیان به‌پێی ئه‌و ڕێگایانه‌ی فه‌رمانگه‌كه دیاری‌یان ده‌كات له چوارچێوه‌ی یاسادا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری هاووڵاتیان.
6. گه‌شه‌پێدانی زانیاریی‌و هۆشیاری كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا مامه‌ڵه‌و هه‌ڵس‌و كه‌وت ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی شاره‌زاكردنیان به جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی‌و ڕێگاو شێوازه پێویسته‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و دانانی سنور بۆی، هه‌روه‌ها ڕوونكردنه‌وه‌ی بایه‌خی شه‌فافییه‌ت‌و ڕوونی له كاردا له سیسته‌مه كارگێڕی‌و داراییه‌كاندا، ڕوونكردنه‌وه‌ی سودی به‌های شه‌فافییه‌ت‌و ڕوونی له كار‌و ده‌ستپاكی‌و سیستمی لێپرسینه‌وه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیدا.
پێنجه‌م: پێویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ به‌هێزكردنی ڕۆڵی شه‌فافییه‌ت:
1. بڵاو كردنه‌وه‌ی هۆشیاری‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی سوده‌كانی په‌یڕه‌وكردن له خه‌سڵه‌تی ده‌ستپاكی‌و شه‌فافییه‌ت لای هاووڵاتیان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، له چوارچێوه‌ی پابه‌ندی به به‌ها ڕه‌وشتییه‌كان كه هۆكارو یارمه‌تیده‌رن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و دانانی سور بۆی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه.
2. پێداگری له‌سه‌ر باشكردنی توانای سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له بواری به‌ڕێوه‌بردندا به ڕاهێنانی باشی ده‌ستی كار‌و هه‌ڵبژاردنی باشترینیان له نێویاندا.
3. ئاسانكردنه‌وه‌ی كرداره كارگێڕییه‌كان به‌جۆرێك ڕێگه به‌سه‌ركه‌وتنی كاره‌كان بدات به‌بێ كه‌م‌و كوڕی، هه‌روه‌ها پێویستی كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌و ده‌روازه له نێوان فه‌رمانگه‌و هاووڵاتیاندا به‌جۆرێك هاووڵاتی به ئاسانی بتوانێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له سه‌رپێچی‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌و ئاسان ئاگاداربكاته‌وه دوور له ئاڵۆزی‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویستی ماندووكه‌ر.
4. پشت به‌ستن به جێگۆڕكێی كارمه‌ندو لێپرسراوان به‌جۆرێك به‌هۆی زۆر مانه‌وه‌یانه‌وه نه‌توانن په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رپێچی‌و لادان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك‌و كارمه‌ندو لێپرسراوه‌كانی چوارده‌وریان دابمه‌زرێنن، یان ڕووبه‌ڕووی په‌ستان‌و فشاری ده‌ره‌كی ببنه‌وه، تاوه‌ك‌و چه‌مكه‌كانی ده‌ستپاكی‌و شه‌فافییه‌ت به‌باشی بچه‌سپێن.
5. بونیاتنان‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی خۆپارێزی‌و سه‌رنج ڕاكێشان له‌پێناو چه‌سپاندنی شه‌فافییه‌ت‌و ده‌ستپاكی له‌نێو كارمه‌نداندا به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان له هه‌ڵس‌وكه‌وتێك نزیكیان بكاته‌وه له سه‌رپێچی كارگێڕی.
6. پیشه‌ییبوونی كارگێڕی، واته له‌سه‌ر دامه‌زراوه پێویسته چه‌ند ئامانج‌و سیاسه‌تێكی ڕوون په‌یڕه‌و بكات له ئاراسته‌كردنی كارمه‌ندان‌و ڕاهێنانیان له‌سه‌ر كار كه ببێـه هۆی ده‌ستخستنی ده‌ستپاكی‌و هه‌ڵگرتنی باری لێپرسراوێتی، بۆ هێنانه دی ئه‌م ئامانجه‌ش پێویسته بڕه مووچه‌یه‌ك بدرێته كارمه‌نده‌كان كه به ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه پێی بژین به‌پێی بارودۆخی جیاوازی ئابوری.
7. هاندانی كارمه‌ندان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌روخۆیان له‌هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ری هه‌بێت له ئه‌نجامییه‌وه گه‌نده‌ڵی بكه‌وێته‌وه، له‌مه‌شدا پێویسته دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه‌كان په‌یڕه‌وی له جۆره سیستمێكی هاندان بكه‌ن كه به‌ڕاستی هانده‌ر بێت بۆپابه‌ندبوونی كارمه‌ند به ڕه‌وشتی پیشه‌یی‌و ئه‌مانه‌تپارێزی‌و ده‌ستپاكی‌و پابه‌ندی به بنه‌ما كارگێڕییه‌كانه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌پێناو به‌هێزكردنی شه‌فافیه‌تدا.
8. پێویسته یاسا‌و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی كار بنوسرێت‌و به‌شێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه له‌به‌رده‌ست بێت، ئه‌وه‌ش ته‌نها به سه‌ركرده‌و لێپرسراوی ده‌ستپاك ئه‌كرێت.
9. گه‌شه‌پێدانی میكانیزم‌و شێوازی سه‌رپه‌رشتیكردن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانه‌وه له‌سه‌ر كاری كارمه‌ندان‌و به‌دواداچوون‌و دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كانیان به‌جۆرێك ده‌سته‌به‌ری به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان به ئاسانی‌و ڕوونی بكات‌و كارمه‌ندانیش هه‌ست به ئاسایشی پیشه‌یی بكه‌ن‌و دڵنیابن له كاره‌كانیان.
10. هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانگه‌و سه‌رۆك‌و لێپرسراوه باڵاكان بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئامانجی شه‌فافییه‌ت‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌یه، هه‌روه‌ك گرنكه شێواز‌و ڕێوشوێنی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌و به‌رده‌وام بێت‌و به‌شێوازی پێشكه‌وتووبێت.
11. پێویسته به‌شێوه‌ی خولی چاو به یاسا‌و ڕێنماییه‌كاندا بخشێنرێته‌وه له‌پێناو ڕوونكردنه‌وه‌و چاككردنی هه‌ر بڕگه‌و مادده‌یه‌كی نادیار‌و ئاڵۆز، چ په‌یوه‌ندی به هاووڵاتییه‌وه بێت یان كارمه‌نده‌وه.
شه‌شه‌م: ئه‌و هۆكارانه‌ی یارمه‌تیده‌ری كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شه‌فاف‌و ڕوونن:
1. شه‌فافییه‌ت له بنه‌مادا به واتای ڕوونی دێت له هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه‌و ده‌زگایانه‌ی كاروباری گشتی به‌ڕێوه ده‌به‌ن به‌جۆرێك كاره‌كانیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه بێت له‌نێو خۆیاندا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌سه‌ر هه‌موو حزب‌و ڕێكخراو‌و سه‌ندیكاو دامه‌زاروه‌و مه‌رجه‌عییه‌ته ئاینی‌و ڕۆشنبیرییه‌كان جێبه‌جێ ده‌بێت به‌جۆرێك هه‌موو زانیارییه‌ك له‌لای هاووڵاتیان له‌به‌رده‌ست بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆكردن‌و لێپرسینه‌وه له‌باره‌یانه‌وه.
2. تۆخكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی له ژیانی ڕۆژانه‌ی دامه‌زراوه‌و هاووڵاتیان‌و كۆمه‌ڵگه‌دا‌و پێدانی هه‌موو مافێكی هاووڵاتی كه له‌هه‌موویان گرنگتر به‌شداریپێكردنییه‌تی له پرۆسه‌ی بڕیاردا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان، له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه هاووڵاتی دڵنیابێت له ڕاست‌و دروستی هه‌موو ئه‌و زانیاری‌و داتا‌و ژمارانه‌ی دێنه به‌رده‌ستی له‌بواره جیاجیاكانی ئابوری‌و سیاسه‌ت‌و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیش.
3. دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه مافێكی تایبه‌تی هاووڵاتیانه به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌ری بنه‌ماكانی دیموكراتی له كۆمه‌ڵگه‌دا‌و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شه‌فاف‌و ده‌سته‌به‌ری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌مه‌رجێك بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایه‌ی به‌هۆیه‌وه هاووڵاتی سزای ئه‌و حزب‌و به‌رپرسانه بدات كاری باشیان نه‌كردووه یان به پشتیوانیكردن‌و ده‌نگپێدانیان پاداشتیان بداته‌وه.
4. به‌هێزكردنی نرخی لێپرسینه‌وه‌و شه‌فافییه‌ت لای هاوڵاتی به جێبه‌جێكردنی سه‌ره‌تا له سه‌ره‌وه‌و دامه‌زراوه باڵاكاندا وه‌ك پیشاندنی سه‌رمه‌شقی باش له‌و بواره‌دا.
5. به‌هێزكردنی نرخ‌و به‌های ڕاستگۆیی له ژیانماندا به‌هۆی به‌هێزكردن‌و دووپاتكردنه‌وه‌ی شه‌فافییه‌ته‌وه وه‌ك به‌شێك له به‌هاو بنه‌مای ڕۆشنبیریی‌و په‌روه‌رده‌یی‌و سیاسی‌و ڕه‌وشته‌وه نه‌وه‌ك ته‌نها وه‌ك داواكارییه‌كی كۆمه‌ڵگه‌و هاووڵاتی، هه‌روه‌ك به‌شێكی به‌هێز له ژیانی ئاینی‌و سیاسیمان، ئه‌مه له‌لای هه‌موو گروپێك نه‌وه‌ك ته‌نها ئه‌ركی گروپێك بێت‌و ئه‌وانی تر لێی به دووربن.
6. ده‌سه‌ته‌به‌ری سه‌روه‌ری یاسا‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسایی‌و جێبه‌جێكردن‌و دادوه‌ری له یه‌ك، به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن نه‌توانێت زاڵ‌بێت به‌سه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی تردا‌و سنوری خۆی تێنه‌په‌ڕێنێت. هه‌روه‌ك ڕێزگرتنی مافی هاووڵاتی پایه‌یه‌كی به‌هێزی چه‌سپاندنی شه‌فافییه‌ته له كۆمه‌ڵگه‌دا.
7. به‌شداریپێكردنی ڕێژه‌یه‌كی فراوان له چین‌و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه به‌بێ په‌راوێزخستنی هیچ هێزو پێكهاته‌یه‌كی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابوری وڵات، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ به‌شداریكردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی بڕیاردان كه دواجار ده‌سه‌ته‌به‌رێكی به‌هێزی گه‌شه‌پێدان‌و چاكسازی كاری هه‌موو فه‌رماگه‌و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه.
8. به‌هێزكردنی ڕۆڵی ڕاگه‌یاندنی شه‌فاف له ڕوانگه‌ی توانای به‌هێزی ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه حزبی یان ئه‌هلییانه‌ی كه له بواری په‌روه‌رده‌و گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌یگێڕن له كۆمه‌ڵگه‌دا.
حه‌وته‌م: ڕێنمایی ڕێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو:
ڕێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ڕێكخراوێكی پیشه‌یی‌و شاره‌زا له بواری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی‌و ئامۆژگاری هه‌یه بۆ وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو تا بتوانن ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه له وڵاته‌كانیاندا:
1. پێویسته وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو به‌ڕێگه‌ی یارمه‌تی دارایی دامه‌زراوه حكومییه‌كان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی نیشتیمانی‌و دانانی ستراتیجییه‌تێكی كارگێڕی گه‌شه‌پێدان كه ببێته هۆی به‌هێزكردنی ده‌ستپاكی‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌كاربهێنن.
2. به‌هێزكردنی سیستمی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆو پاك، هه‌روه‌ها به ئه‌ركی لێپرسراوێتی خۆیان هه‌ستن له‌باره‌ی سیستمی دادوه‌رییه‌وه‌و بیپارێزن له كاریگه‌ری سیاسی.
3. جێبه‌جێكردن‌و چه‌سپاندنی ڕێوشوێنی كارگێڕی له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خانه‌و بنكه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، هه‌روه‌ك له ڕێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هاتووه.
4. له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كان پێویسته ڕێككه‌وتننامه‌ی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان‌و هاریكاری( ) بۆ دژایه‌تی‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رتیل‌و قه‌ده‌غه‌كردنی جێبه‌جێبكه‌ن له فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت‌و له‌لایه‌ن كارمه‌ندی گشتییه‌وه.
عومه‌ر گوڵپی
2014
...
تێبینی: ئەم وتارە بریتیە لە باسی دووەم لە بەشی حەوتەمی کتێبی (گەندەڵی) کە لە ساڵی (٢٠١٤) بە چاپمان گەیاندووە.