کتێبى گەندەڵى، چاپى یەکەم، ٢٠١٤
2020-08-16
386 جار خوێندراوەتەوە
 
کتێبى (گەندەڵى، جۆرو شێوازەکانى ئەنجامدانى، کاریگەرى و مەترسییەکانى، چۆنیەتى ڕووبەڕووبوونەوەى)
لێکۆڵینەوەیەکە هەوڵدەدات بە شێوەیەکى زانستیانە باس لە گەندەڵى بکات و ڕێگەچارە بخاتەڕوو، بەرهەمەکە لە دووتوێى (٢٨٦) لاپەڕەدا لە ساڵی‌ (٢٠١٤) بە تیراژی‌ (١٠٠٠) دانە لە دەزگاى (چاپ‌و پەخشی‌ سەردەم) چاپکراوە.
 
لێرەدا پوختەى ئەو ناونیشانانە دەخەینەڕوو کە کتێبەکە لێیان دەکۆڵێتەوە.
 
ناوەڕۆکی‌ کتێبەکە:
کتێبەکە لە دوو توێی‌ حەوت بەشدا، ئەم باسانەی‌ خوارەوە دەخاتە بەردەم نەشتەرى بەڵگەکارى و گفتوگۆ:
 
به‌شی یه‌كه‌م: ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له‌ گه‌نده‌ڵی.
ـ باسی‌ یەکەم: بایه‌خی دژایەتی گه‌نده‌ڵی .
ـ باسی دووه‌م: مێژووی گه‌نده‌ڵی‌و قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی .
ـ باسی سێیه‌م: گه‌نده‌ڵی چییه‌و سیفه‌ته‌كانی كامانه‌ن؟ 
ـ باسی چواره‌م: تاوانی گه‌نده‌ڵی، جۆرو شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی‌ .
ـ باسی پێنجه‌م: تاوانی گه‌نده‌ڵی، هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدان‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی.
ـ باسی شه‌شه‌م: تاوانی گه‌نده‌ڵی،كاریگه‌ری‌و زیانه‌كانی.
 
به‌شی دووه‌م: گه‌نده‌ڵی كارگێڕی.
ـ باسی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی.
ـ باسی دووەم: هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەو گەشەکردنی‌ گەندەڵی کارگێڕی.
ـ باسی سێیه‌م: جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی.
ـ باسی چواره‌م: شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی كارگێڕیی.
ـ باسی پێنجەم: کاریگەریی‌و زیانەکانی‌ گەندەڵی کارگێڕیی.
 
به‌شی سێیه‌م: گه‌نده‌ڵی ئابوری.
ـ باسی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابوری.
 باسی دووه‌م: هۆكاره‌كانی گه‌نده‌ڵی ئابوری.
ـ باسی سێیه‌م: شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی ئابوری.
ـ باسی چوارەم: کاریگەریی و زیانەکانی‌ گەندەڵی ئابوری.
 
به‌شی چواره‌م: سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌.
ـ باسی یه‌كه‌م: سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ چییه‌؟ 
ـ باسی دووەم: قۆناغ و شێوازەکانی‌ سپیکردنەوەی پارە.
ـ باسی سێیه‌م: هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌.
ـ باسی چوارەم: کاریگەریی‌ و زیانەکانی تاوانی سپیکردنەوەی پارە .
 
به‌شی پێنجه‌م: گه‌نده‌ڵی سیاسی.
ـ باسی یه‌كه‌م: گه‌نده‌ڵی سیاسی چییه‌؟
ـ باسی دووه‌م: شێوازو جۆره‌كانی گەندەڵی سیاسی 
 باسی سێیەم: هۆكارو ڕێگاكانی ئەنجامدانی گەندەڵی سیاسی.
 
بەشی‌ شەشەم: گەندەڵی‌ لە هەرێمی‌ کوردستان.
ـ باسی‌ یەکەم: بارودۆخی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان.
ـ باسی‌ دووەم: بوارەکانی‌ گەندەڵی‌ لە هەرێمی‌ کوردستان
ـ باسی‌ سێیەم: شیکردنەوەی‌ زانیارییەکان.
ـ باسی‌ چوارەم: پێوەرو نیشانە نێودەوڵەتییەکان بۆ پێوان‌و زانینی ڕێژەی گەندەڵی.
 
بەشی‌ حەوتەم:ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
ـ باسی‌ یەکەم: ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
ـ باسی‌ دووەم: ڕۆڵی شەفافییەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا.
ـ باسی‌ سێیەم: هەوڵەکان لە کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
 باسی‌ چوارەم: ڕێککەوتننامە نێودەڵەتییەکان لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار
    میوان 11
دروستکراوە لەلایەن KodTech.Net