دواى وەستانى شەڕیش، بۆچى نرخى بەنزین هەر گرانە؟
2026-04-28
8 جار خوێندراوەتەوە

بەنزین لە نەوتی بەرهەمهاتووی کێڵگەکانی کوردستان بەرهەم دێت، لەو پاڵاوگانەی کە بەشێکیان هەر بە پارەی دزراوی میللەت دروستکراون دەپاڵێورێت، بۆ دەبێت لیترێک بە (١،١٧٥) دینار بە خەڵک بفرۆشن؟

پێشتر پاساو شەڕ بوو، ئەو پاساوەش نەما، ئەمە بێجگە لە دەرخەریی ئەو ڕاستیەی کە لە هەرێمی کوردستان شتێک نییە بەناوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە موڵکی خەڵک بێت، بەڵکو کۆمپانیای سامانە سروشتییەکانی لایەنەکانی دەسەڵاتە، هەروەها هیچ دەزگایەکی چاودێریش نییە، ئەگەرنا چۆن دەبێت ڕێگە بەم ستەمە بدرێت؟

ئەگەر نەوت و سوتەمەنی لە سەدا سەد لە دەستی کۆمپانیای بازرگانی و کەرتی تایبەت بووایەو بازاڕی ئازادی ڕاستەقینەش بووایە، دەبوو حکومەت لە ڕێگەی دەزگای چاودێری بازرگانییەوە ڕێگە نەدات بازرگانەکان بەمجۆرە ئیستیغلالی گیرفانی خەڵک بکەن، چ جای ئەوەی بەپێی یاسا نەوت و سامانی سروشتی موڵکی خەڵکن و پێویستە لە ژێر کۆنترۆڵی "حکومەت" بۆ بەرژەوەندی خەڵک بەکاربهێنرێت!

عومەر گوڵپی

٢٠ی ٤ی ٢٠٢٦


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 676,183     ژمارەی میوان 456