کەى ناچار دەبن؟
2025-07-04
11 جار خوێندراوەتەوە

وەزیریی دارایی دەڵێت: “ ئەگەر ناچاربین دەتوانین خۆمان مووچە بدەین!"
ئەمە زۆر بەڕوونی پێماندەڵێت: داهاتی مانگانەی ناوخۆ زۆر زیاترە لە (٣٥٠ ملیار) دینارو داهاتی (نەوت)یش پارەیەکی زەبەلاحەو دیار نییە!⏬

داهات بەشی مووچەو خەرجی دەکات؟

وەزیریی دارایی دەڵێت: “ ئەگەر ناچاربین دەتوانین خۆمان مووچە بدەین!"، ئەمە زۆر بەڕوونی پێماندەڵێت: داهاتی مانگانەی ناوخۆ زۆر زیاترە لە (٣٥٠ ملیار) دینارو داهاتی (نەوت)یش پارەیەکی زەبەلاحەو دیار نییە!

⭕️ شیکردنەوەی ژمارەکان:
پێویستی مانگانەی هەرێم بۆ مووچەو خەرجی بەگەڕخستنی وەزارەت و فەرمانگەکان نزیکەی (١،٢٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ - یەک ترلیۆن و دوو سەد ملیار) دینارە، کاتێک وەزیری دارایی دەڵێت: " ئەگەر ناچاربین خۆمان بەبێ بەغدا مووچە دەدەین"، ئەمە واتای ئەوەیە داهاتی مانگانەی هەرێم بە نەوت و ناوخۆوە نزیکەی ئەو بڕەیە، واتە یەک ترلیۆن و دوو سەد ملیار دینار!

هەرێمی کوردستان ڕۆژانە (٣٢٠،٠٠٠) بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، لە (٣٠) مانگی ڕابردوودا نزیکەی (٢٦٠ ملیۆن) بەرمیل نەوت بە پاڵاوگەو تەنکەر فرۆشراوە، بەڵام یەک دیناری نەدراوەتە وەزارەتی دارایی و ناشدرێتە بەغدا، ڕادەستنەکردنی نەوت و داهاتەکەی بە بەغداش یەکێک لە پاڵنەرەکانی ستەمی دواخستنی مووچەو هەڵوێستە خراپەکانی بەغدایە بەرانبەر خەڵکی کوردستان.

بەغدا پێی وایە ئەو نەوتەی لەماوەی هەردوو ساڵی (٢٠٢٣و ٢٠٢٤)دا فرۆشراوە بەهاکەی نزیکەی ( ٩ ترلیۆن) و (٤١٤ ملیار) دینار بووە، بەپێی قسەی وەزیریی دارای هەرێمیش بێت خەمڵاندن و بۆچوونەکەی بەغدا ڕاستە!

ئێمەش پێمانوایە بەبێ بەغدا هەرێمی کوردستان دەتوانێت سەرجەم خەرجییەکانی بکات، تەنها بەو مەرجەی لایەنەکانی دەسەڵات دەست لە داهاتی نەوخۆو نەوت هەڵبگرن تا هەموو بگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی.

⭕️ دەرئەنجام:
ئەمەی دەسەڵات بەرانبەر خەڵکی کوردستان دەیکات ستەمکارییە، چ ئەو کاتەی بە بۆری نەوتیان دەفرۆشت و ئامادە نەبوون مووچە بدەن تەنها بە لێبڕینەوە نەبێت، چ ئێستەش کە بەتەنکەرو پاڵاوگە دەیفرۆشن، ئەمە بێجگە لە دەستپیسیان لەسەر داهاتی ناوخۆو نەبوونی یەک خەزێنەی گشتی، هەر ئەم سیاسەتە چەوتەش بووەتەهۆی زەمینەسازی ستەمی دواخستنی مووچە لە بەغداوە.

کەی میللەت تێدەگات و سزای گەندەڵ و ستەمکاران دەدات، نازانم!

عومەر گوڵپی
٢ی ٦ی ٢٠٢٥


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 513,834     ژمارەی میوان 326