لە ماوەی ٣٠ مانگی ڕابردوودا، پارتی و یەکێتی نزیکەی (٢٦٠ ملیۆن) بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە، یەک دیناریان نەداوەتە وەزارەتی دارایی هەرێم، یەک دیناریشیان نەداوەتە وەزارەتی دارایی عێراق، لە نێوان خۆیاندا بە ڕێژەو پشکی جیا دابەشیان کردووە.
ئێستە وەزارەتی دارایی بەغدا هەموو پارەی ئەو نەوتەی لەسەر پشکی مووچەو بودجەی خەڵکی کوردستان ئەژمار کردووە( لە نووسراوەکەدا بەرمیل بە بەرمیل ئاماژەی پێکردووە)!.
بە پێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی بەغدا کە پشتی بە ڕاپۆرتی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغدا بەستووە، بڕی ( ٩،٤١٤،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) واتە نۆ ترلیۆن و چوارسەدوو چواردە ملیار دینار، بڕی خەمڵێنراوی پارەی ئەو نەوتەیە کە پارتی و یەکێتی بە قاچاخ فرۆشتوویانەو بەغدا لەسەر مووچەخۆرانی هەژمار کردووە، ئەم پارەیەش بەشی نۆ مانگی مووچەی مووچەخۆران دەکات!
بە هەردوو لایان، پارتی و یەکێتی لەلایەک و بەغدا لەلایەکەی ترەوە، ستەم لە خەڵکی کوردستان دەکەن، دەیانەوێت هەم نەوتەکەی خەڵک بدزن و هەم مووچەکەشی پێنەدەن!
ستەمی بەغدا ئەمەیە: لە بری سزادانی پارتی و یەکێتی کە نەوتیان بە قاچاخ فرۆشتووە، هاتوون سزای مووچەخۆرانی هەرێم دەدەن!
عومەر گوڵپی
٢٩ی ٥ی ٢٠٢٥