ڕۆژانە ٣٢٠ هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشى، کەچى خێرخواز ئاو بۆ چەمچەماڵ دابین بکات!
2025-05-31
12 جار خوێندراوەتەوە
  1. بەهۆی تینوێتی و نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە، ئەمڕۆ خێرخوازێک (٢٠٠ تەنکەر) ئاوی خواردنەوەی بۆ چەمچەماڵی پایتەختی شەهیدو ئەنفال دابین کرد!
  2. دابینکردنی ئاو بۆ خەڵکی چەمچەماڵ لە ڕێگەی خێرخوازەوە لە کاتێکدایە دەسەڵات ڕۆژانە ( ٣٢٠ هەزار) بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەفرۆشێت و یەک دیناری داهاتەکەی نە دەداتە خەزێنەی گشتی نە بۆ هیچ بوارێکی ژیانی خەڵکیش خەرجی دەکات!
  3. بێجگە لە فرۆشتنی نەوت و نادیاریی داهاتەکەی، داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم زیاترە لە (٣٥٠ ملیار) دینار، پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵیش (١٣) ساڵە تەواو نەکراوە کە تەنها (١٠٠ ملیار ) دیناری پێویستە، دواجاریش کە بەردی بناغەی بۆ دانرایەوە چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردن بوو کە دەکاتە جاری چوارەم، دوای هەڵبژاردنیش دووبارە کارکردن لە پڕۆژەکەدا وەستایەوە بەهۆی خەرج نەکردنی پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار!
  4. با زانیارییەکی تریش زیاد بکەم: بە پێی ڕاگەیەنراوەکانی، کۆمپانیای دانەغاز کە لە کێڵگەی غازی چەمچەماڵ کار دەکات بەردەوام بەرهەم و قازانجی زیاد دەکات، چونکە لە (٩٠٪)ی غازی کوردستان بەرهەمدەهێنێت کە تەواوی کارەبای کوردستان و ئەوەشی بە بەغدا دەفرۆشرێت لەو غازە بەرهەمدێت!
  5. بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە هێندێک گەڕەکی چەمچەماڵ هێندێکجار لە هاویندا دەگاتە دوو هەفتەو زیاتریش ئاوی خواردنەوەیان پێنادرێت!
  6. لەبەر هەموو ئەمانەیە کە بەرگریکردن لە دزو گەندەڵ تاوانەو بەرگری لە میللەت سەربەرزی.

عومەر گوڵپی

٣٠ی ٥ی ٢٠٢٥


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 497,403     ژمارەی میوان 391