ئامادەى پڕۆسەى دادگایی ژمارەیەکى تر لە دەستگیراوانى ماف و ئازادى بووین
2021-07-13
325 جار خوێندراوەتەوە

 

لەگەڵ ژمارەیەم لە خوشک و برایانى پەرلەمانتار، ڕۆژى دووشەممە، ١٢ى ٧ى ٢٠٢١، ئامادەى دانیشتنێکى تایبەت بە دادگایی دەستگیرکراوانى سنورى پارێزگاى دهۆک بووین، کە پێکهاتبوون لە چوار چالاکەوان، لە دادگاى تاوانەکانى (٢)ى هەولێر.

تۆمەتباران پێکهاتبوون لەم بەڕێزانە:

ـ  مەسعود عەلی‌ حەجی‌، لە دایکبووی‌ ١٩٧٤، پیشەی‌ مامۆستا، دانیشتووی‌ دهۆک.

ـ شیروان تەها ئەمین، لە دایکبووی‌ ١٩٨٦، پیشەی‌ مامۆستا، دانیشتوی‌ دهۆک.
ـ کارکەر عەباس عەلی‌، لە دایکبووی‌ ١٩٩٢، قوتابی‌ زانکۆی‌ پۆلی‌ تەکنیک، دانیشوی‌ دهۆک.
ـ بندەوار ئەیوب، لە دایکبووی‌ ١٩٩٤، قوتابی‌ زانکۆی‌ دهۆک.

پاش نزیکەى سەعات و نیوێک لە دادگاییکردن، کە بریتى بوو لە دانانى پارێزەر بۆ تۆمەتباران، و وەرگرتنى شاهیدو خوێندنەوەى وتەەى شاهیدەکان و خوێندنەوەى تۆمەتەکان، دادگا بریاریدا بە دواخشتنى دداگاییەکە بۆ کاتێکى تر.

سەرنج و تێبینى خۆم لەسەر ئەم دانیشتنەى دادگاو تۆمەتەکان لە وتارێکدا بەناونیشانى (شتەکى غەریبە!) لە بەشى وتار خستووەتە ڕوو، لەم لینکەى خوارەوە کلیک بکە بۆ خوێندنەوەى:

http://omargulpi.net/detail.aspx?kodtech=1563


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 301,389     ژمارەی میوان 86