(تێبینى: ئەم وتارە لە بەروارى ١١ى ٩ى ٢٠١٥ نووسراوەو بڵاوکراوەتەوە).
په‌رله‌مانی كوردستان، دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعییه كه نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، به‌پێی ئه‌و سوێنده‌ی ئه‌ندامه‌كانی خواردوویانه، پێویست ده‌كات ئه‌ندامانی به وه‌فاو ڕاستگۆبن له‌گه‌ڵ میلله‌تدا، ئه‌و میلله‌ته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌م سوێنده، سوێندی ئه‌ندام په‌رله‌مانێك‌و فراكسیۆنێك نییه بۆ ته‌نها ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان پێداون، به‌ڵكو سوێندیانه له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستان له خراپرین دۆخی گوزه‌راندایه، خراپییه‌ك كه به ته‌واوه‌تی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون، چ ئه‌وه‌ی مووچه خۆره‌و چ ئه‌وه‌ی بێجگه له ده‌ست‌و بازوی خۆی، چاوه‌ڕێی كه‌سی تر نییه پارویه‌ك به‌رێت بۆ گه‌روی خۆی‌و ماڵ‌و منداڵی.
خه‌ڵكی كوردستان ته‌نها گیرۆده‌ی خراپی بژێوی ژیانیان نین، به‌ڵكو خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌هۆی شكست یان لاوازی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ته‌وه هۆكارێكی تره، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و كۆچه‌ی كه زیاتر له كۆڕه‌و ده‌چێت‌و ده‌یان‌و سه‌دان خێزان ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی جۆراو جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و قوربانیدان ده‌كاته‌وه.
په‌رله‌مان‌و ئه‌ندامه‌كانی، به بێ جیاوازی ڕه‌نگه‌كان، زه‌ردو نیلی‌و سه‌وزو قاوه‌یی‌و پرته‌قاڵی، هه‌موو به‌رپرسن به‌رانبه‌ر سوێندو به‌ڵێنه‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر ناكۆك بن له‌سه‌ر پرسێكی وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌بێت كۆكبن له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی خه‌ڵك‌و ژیان‌و گوزه‌رانیان، ئه‌وه‌ش به په‌لكێشكردنی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ژیانی خه‌ڵكه‌وه، لێپرسینه‌وه‌یان‌و ڕاگرتنیان له‌به‌رده‌م پرسیاره‌كانی خه‌ڵك‌و ئازار‌و ژانه‌كانیاندا، تا ڕاده‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان كرد، ڕاستگۆن له‌گه‌ڵ سوێنده‌كه‌یان‌و ئه‌گه‌ر نه‌یانكرد ئه‌وه به‌ر له هه‌رشتێك به‌رپرسیارن له‌به‌رده‌م خاوه‌نی ئه‌و په‌ڕاوانه‌ی كه سوێندیان پێ خواردووه، به‌رپرسیاری به‌رده‌م قورئان‌و ئینجیلن، سه‌ره‌ڕای به‌رپرسیاریه‌تی به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردسان.