خاتوو ڕیچڵ نیو تن، سه‌رۆكی ڕێًكخراوی ستێپ بۆ پاراستن‌و په‌روه‌رده‌ی منداڵ، زۆر به گرنگییه‌وه باسی له كاره‌كانی خۆی‌و ڕێكخراوه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه نزیكه‌ی 20 ساڵه له كوردستان‌و به‌تایبه‌ت له شاری سلێمانی له بواری پاراستنی منداڵ‌و په‌روه‌رده‌یدا كار ده‌كات، پاش باسكردن له كاره‌كانی خۆیان، هێندێك له باسه سه‌ره‌كییه‌كه‌مان دوور كه‌وتینه‌وه‌و چووینه نێو باسی ئیشكردنی مناڵان، یاخود ڕاستتر بڵێم ئیشپێكردنی مناڵان له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كانیانه‌وه، ئه‌و به حه‌سره‌ته‌وه باسی زۆرێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌كرد كه مناڵان تیایدا ئیش ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له هێندێك بارودۆخی گه‌رمی هاوین‌و ساردی زستان.
پاش ته‌واو بوونی وته‌كانی، ده‌بوو منیش قسه بكه‌م، منیش بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێز خانمی نیوتن بزانێت كه من زۆر باشتر ئاگام له حاڵی مناڵانی وڵاته‌كه‌مه، باسی خۆمم بۆ كرد، وتم:
من یه‌كێكم له‌و مناڵه ئیشكه‌رانه، به درێژایی ته‌مه‌نم هه‌ر له 5 ساڵییه‌وه هه‌تا ده‌گاته 22 ساڵی من كارم كردووه، هیچ له‌حزه‌یه‌ك له ژیانم بێكار نه‌بووم! كه ئه‌مه‌م وت ئه‌و ئه‌سه‌ف‌و پێناخۆشبوونی خۆی ڕاگه‌یاند، به سه‌رسوڕمانه‌وه زیاتر گوێی بۆ گرتم‌و زیاتر بایه‌خی به قسه‌كانمدا:
به‌ڵێ، هه‌ر له‌م شاره، له‌و به‌رده‌ركی سه‌رایه من دۆو چلوره‌و ئاو و گوڵه به‌ڕۆژه‌و ته‌نانه‌ت پاكه‌تیشم فرۆشتووه، یه‌ك به یه‌كی قه‌یسه‌ریی‌و دوكانه‌كان گه‌ڕاوم، شه‌قامی كاوه‌و پیره‌مێردو كاك ئه‌حمه‌دی شێخ‌و مه‌وله‌وی‌و هه‌موو ئه‌وانی تر، به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت سه‌رم كردووه به نادییه‌كانیشدا كه شوێنی خواردنه‌وه‌و مه‌ستبوون بوون، كه ئه‌مه‌یان خراپترین شوێنێكه مناڵ ڕێی لێ بكه‌وێت له‌و ته‌مه‌نه‌دا، كه ته‌مه‌نم ته‌نها 12 ساڵ بوو، گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ختیاریی‌و سه‌رچنارو شه‌هیدان‌و كارێزه وشك‌و زه‌رگه‌ته‌ته‌م به قاچه‌كانی خۆم ته‌یكردووه.
به‌ڵێ من مناڵێكی ئیشكه‌ر بووم، چه‌ندینجار به خۆم‌و ته‌په‌دۆره‌كه‌مه‌وه به راِكردن ڕامكردووه تا چلوره‌كانم نه‌توێنه‌وه‌و بیانفرۆشم.
خاتوون:
توتنم كردووه‌و پاچه‌كۆڵه‌و بژارو ده‌ستكه‌نه‌ی نۆك‌و ئاودان‌و هه‌موو ئه‌مانه‌م كردووه‌و هێشتا ته‌مه‌نم نه‌گه‌شتبوه 12 ساڵ.
شاگردی دوكان‌و چێشتخانه‌م كردووه‌و چاخانه‌م هه‌بووه‌و ته‌مه‌نم هێشتا له خوار 18 ساڵه‌وه بوو.
له وڵاتی خۆم دوور كه‌وتوومه‌ته‌وه‌و بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیان كرێكاریم كردووه، نه‌وه‌ك هه‌ر كرێكاریی به‌ڵكو كرێكاریی قورسترین كارم كردووه كه كاری غه‌باته‌یه، هێشتاش ته‌مه‌نم نه‌گه‌شتبووه 18 ساڵ.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌ی شانازی پێوه ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه: نه‌خلیسكام‌و ڕێگه‌ی ڕاستم ون نه‌كرد‌و به‌رده‌وام بووم له خوێندنه‌كه‌م، بگره قوتابییه‌كی زیره‌كیش بووم تا هه‌موو قۆناغه‌كانم بڕی به خوێندنی بالاشه‌وه.
خاتوون:
من كه ئه‌وانه‌م هه‌موو بینیوه ئاواتمه مناڵانی وڵاته‌كه‌م وه‌ك من نه‌ژین، هیچ كارێك نه‌كه‌ن‌و ته‌نها بیریان لای خوێندن‌و خه‌ون‌و خولیاكانیان بێت، ته‌نها به به‌هره‌كانیانه‌وه خه‌ریك بن‌و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان ڕووناك بكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كارێكیشیان كرد ئه‌وه له ژێر چاودێریی خێزان‌و بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م‌و ته‌نها ئه‌و كارانه بێت كه زیانیان بۆ جه‌سته‌و ته‌ندروستیان نییه‌و نابێت.
به داخه‌وه:
دۆخی شه‌ڕو نائارامی‌و گرانی‌و دۆخی خراپی ژیان وا ده‌كه‌ن شه‌قامه‌كان پڕبن له مناڵانێك كه كار ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی كات ئه‌و كارانه‌ش له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن‌و توانای جه‌سته‌یی ئه‌و مناڵانه‌دا ناگونجێن، ماوه‌یه‌ك كه دۆخی ژیان له كوردستان به‌ره‌و باشتر ده‌چوو دیارده‌ی مناڵانی ئیشكه‌ر زۆر كه‌م بووبوویه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام ئێسته قه‌یرانی دارایی بۆ مناڵانی خۆمان‌و، دۆخی شه‌ڕو ئاواره‌بوونیش بۆ مناڵانی ئاواره ڕێژه‌كه‌ی زۆر كردووه‌و هه‌موومان هه‌ستمان به‌و دیارده‌یه كردووه، بۆیه ئه‌ركی هه‌موومانه: دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره حكومییه‌كان، ڕێكخراوه‌كان، میدیا كان، كار بكه‌ین تا ئه‌م دیارده‌یه زۆر سنوردار بكرێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین ئه‌وه‌یه هه‌میشه كاركردنی مناڵان هۆكاره‌كه‌ی دۆخی خراپی ژیان نییه، هه‌میشه له‌به‌ر نه‌بوونی خانه‌واده‌كه نییه، به‌ڵكو لێره‌و لای ئێمه كلتورێك هه‌یه كه پێی وایه ده‌بێت مناڵان ئیش كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌بوون بتوانن خۆیان به‌خێو كه‌ن‌و ده‌سته‌پاچه نه‌بن، ئه‌م كلتور‌و بۆچوونه تا ئه‌و كاته ڕاسته كه ئه‌و كاره‌ی مناڵان ده‌یكه‌ن نه‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌یان له خوێندن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ توانای جه‌سته‌یی‌و ئه‌قڵییاندا بگونجێت، هه‌روه‌ها ژماره‌ی سه‌عاته‌كانیشی له ڕۆژێكدا یان هه‌فته‌یه‌كدا زۆر سنورداربێت، هه‌روه‌ها ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی پێویسته مناڵ له‌و كاتانه‌ی ئیش ده‌كا پارێزراو بێت له‌وه‌ی بكه‌وێته ژێر ڕه‌فتاری نه‌شیاو و نا په‌سه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌و تووشی لادان نه‌بێت.
خانمیش له‌م ڕووه‌وه هاوڕام بوو، به‌تایبه‌ت كه ئه‌م دیارده‌یه ته‌نانه‌ت له وڵاتانی پێشكه‌وتووش به‌دیده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی زۆر سنورداره‌و له‌ژێر كۆنترۆڵی یاسادایه، بۆ نمونه: له وڵاتێكی وه‌ك به‌ریتانیا منداڵ بۆی هه‌یه ئیش كات، به‌ڵام له‌به‌ر درێژی ژماره‌ی سه‌عاته‌كانی خوێندن له ڕۆژێكدا هیچ كات نامێنێته‌وه بۆ مناڵ له‌و ڕۆژانه‌دا كار بكات، ئه‌گه‌ر له ڕۆژانی پشوشدا كاربكات، ئه‌وه به چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م ده‌توانێت هێنده پاره په‌یدا بكات كه به‌درێژایی هه‌فته‌كه به‌شی ئه‌و پێداویستیه زیادانه بكات كه مناڵ حه‌ز به كڕینیان ده‌كات.
بۆیه بۆ كه‌مركردنه‌وه‌ی مناڵانی ئیشكه‌ر، ئێمه پێویستمان به به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه، به‌رنامه‌یه‌ك كه په‌روه‌ده كاری تیابكات به زۆركردنی ژماره‌ی سه‌عاته‌كانی خوێندن، حكومه‌ت به باشكردنی بژێوی ژیان، میدیا به بڵاوكردنه‌وی ڕۆشنبیریی ڕاست‌و دروست، دایك‌و باوك‌و خێزان به په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیرییه‌ك خزمه‌ت به داهاتووی مناڵه‌كانیان بكات.
تێبینی: ئەم وتارە لە ساڵی ٢٠١٥ نووسراوەو بڵاوکراوەتەوە.