(تێبینى: ئەم وتارە لە ساڵى ٢٠١٦ نووسراوەو بڵاوکراوەتەوە)
ئه‌وه ڕاسته كه ته‌نها منداڵان نین بێ به‌شن له خێر‌وخۆشیه‌كانی ژیان، به‌ڵكو له كوردستانیش گه‌وره‌كان به هه‌مانشێوه زۆرێكیان ژیانیان له نێوان بوون‌و نه‌بووندا دابه‌شبووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ش ڕاسته كه ئه‌وه منداڵه‌كانن كه نابێت ببنه قوربانی خراپی‌و كێشه‌و گرفتی گه‌وره‌كانی ئه‌مڕۆ.
ئه‌وان كه جوانترین دیاری خوای گه‌وره‌ن له سه‌ر زه‌وی، له‌سه‌ر خانه‌واده‌و كه‌سه نزیكه‌كانیان پێویسته به گرنگییه‌كی له زۆره‌وه له هه‌موو قۆناغه‌كانی پێش له دایكبوون تا 18 ساڵی له منداڵه‌كان بڕوانن، له‌م ڕووه‌وه هه‌تا په‌روه‌رده‌یه‌كی ڕاست‌و دروستمان هه‌بێت، هه‌تا منداڵ له ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستتدا بژیت، ئاینده‌ی گه‌ل‌و وڵاته ڕوونتر ده‌بێت .
به داخه‌وه له كوردستان ئه‌و كاتانه‌ی پاره‌و توانای دارایی باش هه‌بوو، هه‌ل‌و كات هه‌بوو، ئه‌قڵ‌و به‌رنامه‌یه‌كی باش نه‌بوو بۆ خزمه‌تكردنی منداڵانمان، بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی سیستمێك بتوانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی منداڵی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك بێت، مافه جۆراوجۆره‌كانی بۆ دابین بكات، ژیانی بپارێزێت‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی باشی پێشكه‌ش بكات‌و ته‌ندروستییه‌كی باش چاودێریی‌و بكات‌و خه‌نده‌وخۆشی‌و یاریی‌و په‌ره‌پێدان به به‌هره‌كانی به‌شێكی دانه‌براوی ژیانی خێزانی‌و ده‌ره‌وه‌ی خێزانیشی بن.
هه‌نووكه كوردستان گیرۆده‌ی كێشه جۆراوجۆره‌كانه، له شه‌ڕی داعشه‌وه تا قه‌یرانه نێوخۆییه سیاسییه دروستكراوه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆی دواكه‌وتنی سیستم‌و خراپی فه‌رمانڕه‌وایی، فه‌رمانڕه‌واییه‌ك كه له زیهن‌و به‌رنامه‌ی كاری‌دا منداڵ بوونی نییه‌و كائینێكی فه‌رامۆش كراوه .
هه‌نووكه منداڵی كورد له جیهانێكی فه‌رامۆشكراودا ده‌ژی، ژیانی پڕ یه‌تی له توند‌و تیژی جۆراو جۆر، ژینگه‌یه‌ك كه ته‌نها چه‌ك‌و یارییه ئاگرینه‌كان بۆ منداڵانمان فه‌راهه‌م ده‌كات، منداڵانێك هه‌ر سه‌ر له ئێواره به دیار زنجیره فیلمه بێگانه دۆبلاجكراوه‌كانی ئه‌و تیڤییانه‌وه داده‌نیشن كه هه‌رگیز له ماندێتیان لایه‌نه ده‌روونی‌و په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی منداڵ‌و خێزان حسابیان بۆ نه‌كراوه .
منداڵێك له‌وه‌ها ژینگه‌یه‌كی پڕ له توندوتیژ‌و پڕ له فه‌وزادا، به دڵنیاییه‌وه چاوه‌ڕوانی ئاینده‌یه‌كی ڕوونی لێناكرێت، ناتوانین شه‌وی كێشه زۆره‌كانی ئێسته‌مان به ئومێدی گه‌وره‌بوونی ئه‌وانه‌وه‌وه بكه‌ینه‌وه.
به داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌گوزه‌رێت له‌وه‌ش خراپتره كه ئێمه چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد، ئه‌ویش له‌نێو ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ چاودێریی خێزان له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌دان منداڵی بێسه‌رپه‌رشتیش ئه‌و بڕه پاره هاوكارییه كۆمه‌ڵایه‌ییته‌یان ڕاگیراوه، كه ئه‌گه‌رچی بڕه‌كه‌شی ته‌نها 150 هه‌زار دیناره، به‌ڵام ده‌كرا وه‌ك نازێك وابێت بۆیان كاتێك له نێو خزمه نزیكه‌كانیاندا به‌بێ نازی باوك‌و دایك ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
حكومه‌ت‌و گه‌لی كوردستان ئه‌گه‌ر ئاینده‌ی بوێت پێویسته له منداڵانه‌وه ده‌ست پێبكات، منداڵێك وشیارتر، خاوه‌ن مافتر، به به‌هره‌تر، ئاینده‌یه‌كی ڕوونتر بۆ گه‌ل‌و وڵات ده‌هێنێته پێش، به‌داخه‌وه له ئێسته‌دا ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه بوونی نییه، نه له ئاستی ته‌ندروستی‌و نه له ئاستی په‌روه‌رده‌یی‌و نه له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه له ئاستی خێزانی‌دا، بریا هه‌موومان بیرمان له منداڵه‌كانمان ده‌كرده‌وه .