گەندەڵى و ستەم گەورەترین هەڕەشەن لەسەر دەستکەوتەکانى ڕاپەڕین
2021-03-08
504 جار خوێندراوەتەوە

دەقى بەشداریمان لە کۆبوونەوەى ئاسایى، ژمارە (٢)ى خولى بەهارەى ڕۆژى ٨ى ٣ى ٢٠٢١، بەبۆنەى یادى ڕاپەڕینەوە:

 

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

ڕاپەڕین لە پێناو ئازادى و فەراهەمکردنى ژیانێکى شایستە بۆ هاووڵاتیان جێگەى رێزەو بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایى لە هاووڵاتیانى کوردستان دەکەم

بەڵام ئەوەى نیگەرانیە ئەوەیە کە پاش سى ساڵ لە ڕاپەڕین ئەوەیە کە دەستکەوتەکانى ڕاپەڕین لەبەردەم هەڕەشەو مەترسییەکى جیدیدان، ئەوەش بەهۆى هەڕەشەى گەندەڵى و نەبوونى دادگەرى و بەتایبەت دادگەرى کۆمەڵایەتى

لە کوردستان، دواى سى ساڵ لە ڕاپەڕین هێشتا زامى ئەنفال ساڕێژ نەبووە...

لە بوارى دادگەرى کۆمەڵایەتیدا هاووڵاتیەکى خاوەن پێداویستى تایبەت هەشت ساڵە چاوەڕێ دەکات کە تەنها ١٥٠ هەزار دینارى لە داهاتى زۆرى کوردستانى پێ بدرێت...

لە بوارى ئازادییەکاندا دۆخەکە زۆر خراپە، باشتر دەزانین چەند خراپە ئەگەر لە چاوى ئەو کەسانەوە تەماشاى دۆخەکە بکەین کە بوونەتە قوربانى ...

دایک و شەش خوشکى شەهید هیوا کە لە خۆپیشاندانەکانى چەمچەماڵ لە مانگى ١٢ شەهید بوو چى دەڵێن؟

دایک و باوکى شەهید هەرێمى تەمەن ١٣ ساڵ چۆن دەڕوانێتە ئازادییەکان؟

عائیشەى تەمەن ٩ ساڵ، کچى م.شڤان یەکێک لە سزادراوانى بادینان چۆن دەڕوانێتە ئازادى و ئازادییە گشتییەکان..

بۆیە بە بڕواى من کوردستان پێویستى بە ڕاپەڕینێکى سپى هەیە، ڕاپەڕینێکى دژى گەندەڵى و سەروەرى یاسا، ڕاپەڕینێکى سپى بێ خوێن ڕێشتن لە پێناو پاراستنى دەستکەوتەکانى ڕاپەڕیندا ...

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 299,784     ژمارەی میوان 18