سەرلەبەیانییەکی زووی ڕۆژی 20ی 5ی 1988، ئۆتۆمبیلێكی لاندكرۆزه‌ری سه‌ربازی به‌هاوڕێیه‌تی ئۆتۆمبیلێكی تری سه‌ربه‌تاڵی سه‌ربازی، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری به‌عس كه له ئه‌منی سلێمانییه‌وه هاتبوون، له دواناوه‌ندی عه‌ربه‌تی كوڕان دوو گه‌نجیان قۆڵبه‌ست كردوو هه‌ردووكیانیان خسته دوای ئۆتۆمبیله سه‌ربه‌تاڵه‌كه‌و به‌ره‌و سلێمانی ڕاپێچیانكردن، ئه‌و دوو گه‌نجه دوو برای ڕۆح‌سووكی دڵ پڕ له قورئانی هه‌ورامان بوون، موحه‌ممه‌و ئه‌حمه‌د كه وه‌ك فریشته وابوون له جه‌سته‌ی مرۆڤدا.
ساڵی 1972 موحه‌ممه‌دو ساڵی دواتریش ئه‌حمه‌د له گوندی گوڵپی ناوچه‌ی هه‌ورامان له دایكبوون، حاجی عه‌بدوڵڵای باوكیان وه‌ك هه‌ر خێزانێكی تری هه‌ورامان‌و زۆرینه‌ی لادێكانی كوردستان به كشتوكاڵ ژیانیان گوزه‌راندووه، باوكی موحه‌ممه‌دو ئه‌حمه‌د له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی یه‌كه‌مین ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلولدا هۆكاری ڕاسته‌وخۆی چاندنی هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری‌و دژایه‌تیكردنی دوژمنانی كوردستان له‌نێو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا، هاوكات ئه‌م خێزانه كه پێكدێت له براكانیان (ئه‌بوبه‌كر، عومه‌ر، به‌ختیار، عوسمان) خوشكه‌كانیان (په‌روین، نه‌شمیل، سیما) ڕوو له خواناسی‌و مزگه‌وت‌و كاری چاكه‌خوازی‌و ئیسلامناسی بوون، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌هۆی كاریگه‌ری باوك‌و حاجی مه‌هتابی دایكییانه‌وه.
له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نه‌وه كاتێك حاجی عه‌بدوڵڵا به‌هۆی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه خێزانه‌كه‌ی به‌جێدێڵێت دایكی موحه‌ممه‌دو ئه‌حمه‌د تاكه به‌خێوكه‌رو یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت‌و هه‌ر خۆی باری قورسی ژیان به كشتوكاڵ‌و پەروەردەکردنی مناڵه‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌بێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م دایكه خواناسه كاریگە‌ریی باشی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی موحه‌ممه‌دو ئه‌حمه‌د هه‌بووه.
ساڵی 1978 موحه‌ممه‌د قۆناغی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی له شارۆچكه‌ی خورماڵ ده‌ست پێده‌كات، پاش ساڵێكیش له ساڵی 1979 ئه‌حمه‌دیش به هه‌مانشێوه، پێش ده‌ستكردن به خوێندنی قوتابخانه موحه‌ممه‌دو ئه‌حمه‌د دوو قوتابی تازه‌ی قوتابخانه‌ی قورئان بوون، به وانه‌كانی خوێندنی قورئان‌و ته‌جویدو فه‌رمووده‌و ڕه‌وشت له‌و مزگه‌وتەی كه ته‌نها چه‌ند مه‌ترێك له ماڵیانه‌وه دووربوو ده‌ستیان پێكرد، مزگه‌وتی مامۆستا سه‌ید نووری(خوا لێی خۆش بێت)، ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه هه‌ر له‌و سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی موحه‌ممه‌دو ئه‌حمه‌دو منداڵ‌و گه‌نجه‌كانی تری ئه‌و كۆڵانه‌ی ده‌كه‌وته لای سه‌رووی كۆمه‌ڵگه‌ی زۆره ملێی خورماڵ. ئه‌و مزگه‌وته‌ی له كۆتایی حه‌فتاكان‌و سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیسلامی ڕۆڵی ده‌بینی، هه‌ر گه‌نج بوو چه‌ند منداڵ‌و مێرمنداڵێكی له ده‌وور كۆده‌بوونه‌وه‌و قورئان‌و بابه‌ته‌كانی تری مزگه‌وتیان ده‌خوێند، ئه‌وانه‌ی ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌م مناڵانه ببه چرایه‌ك بۆ گه‌له‌كه‌یان له داهاتوودا.
موحه‌ممه‌د به هێمنی‌و له‌سه‌رخۆیی‌و بیرتیژییه‌كه‌یه‌وه، ئه‌حمه‌د به ئازایه‌تی‌و چاونه‌ترسی‌و پابه‌ندبوونه‌كانییه‌وه، هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌ی ته‌مه‌نییانه‌وه جێگه‌ی ئومێدی خێزان‌و خزمان‌و مامۆستا‌و هاوڕێكانیان بوون، موحه‌ممه‌د و ئه‌حمه‌د له ژیانی مزگه‌وت‌و ئه‌ڵقه قورئانییه‌كانیاندا زۆر مامۆستایان هه‌بووه، زۆرجار له نێوان ڕێكخستنه ئیسلامییه‌كه‌ی برایاندا ده‌ستاو ده‌ستیان پێكراوه‌و بۆ په‌روه‌رده‌كردن‌و ڕاهێنان ده‌ستیانبه‌رنه‌ده‌درا، كاریگه‌ری مامۆستایانی وه‌ك مامۆستا سه‌ید نووری، مامۆستا زاهیر، مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود، مامۆستا حه‌بیب موحه‌ممه‌د سه‌عیدو زۆرێكی تر له مامۆستایانی تری گه‌نج كه كاریان به‌ڕێوه‌بردن‌و ئاراسته‌كردنی ئه‌ڵقه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بوو له‌سه‌ر موحه‌ممه‌دو ئه‌حمه‌د به‌هێزبوو، هاوكات خاڵۆ حه‌مه‌ئه‌مین یه‌كێك بوو له‌و كۆڵه‌كانه‌ی كه هەمیشه پشت‌و په‌ناو مامۆستایه‌كی خه‌مخۆر بووه بۆیان تا ئه‌وكاته‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ست ئه‌من‌و جه‌لاده‌كانی به‌عس.
له ساڵانی 1978 تا 1988 به‌هۆی شه‌ڕو نائارامی ناوچه‌ی هه‌ورامان‌و هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌م خێزانه وه‌ك سه‌دان‌و هه‌زاران خێزانی تری كوردستان ژیانێکی پڕ له جێگۆڕكێیان هه‌بووه، بۆ خۆلادان له مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕی ئێران‌و عێراق له نێوان شار‌و شرۆچكه‌كانی خورماڵ‌و سیروان‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا له هات‌و چۆدابوون، له ساڵی 1983 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ماڵی ئه‌م دوو گه‌نجه له هه‌ڵەبجه‌ی شه‌هید ده‌بێت، له‌وێش كاری هه‌ردوو خوێندنه‌كه قوتابخانه‌ی حكومی‌و قوتابخانه‌ی ئیمانی به‌رده‌وام ده‌بێت. پاشان له ساڵی 1985 دێنه‌وه شارۆچكه‌ی سیروان‌و له‌وێ تا ساڵی كیمیاییارانه‌كه‌و بۆ یه‌كجاری به‌جێهێشتنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌وێ نیشته‌جێده‌بن، سێ ساڵی ته‌مه‌نیان، موحه‌ممه‌دو ئه‌حمه‌د له‌نێوان قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی هیوا له سیروان‌و مزگه‌وته‌كانی سه‌ڵاحه‌ددین‌و مزگه‌وتی گه‌وره‌و مزگه‌وتی نوسه‌یبه‌و مزگه‌وتی عوسمانی كوڕی عه‌ففاندا به‌سه‌ر ده‌بەن، هاوكات هه‌موو هاوینێكیش وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی هه‌موو ماڵه جوتیارێك به‌كاری كشتوكاڵییه‌وه سه‌رقاڵده‌بوون‌و ئه‌م دوو گه‌نجه كۆڵه‌كه‌ی پشتی خێزانه‌كه‌یان بوون له كاری كشتووكاڵیشدا.
له قوتابخانه‌و ژیانی خوێندندا، له پۆله‌كانی یەک تا سێی ناوه‌ندی، موحه‌ممه‌دو ئه‌حمه‌د جێگه‌ی متمانه‌ی مامۆستا‌و شانازی دایك‌و باوكیان بوون، هه‌میشه له‌نێو هاوڕێکانیاندا به قوتابییه زیره‌كه‌كه ناسراوبوون، موحه‌ممه‌د به خه‌ته جوانه‌كه‌شی هێنده‌ی تر زیاتر جێگه‌ی سه‌رنج‌و تێڕامان بوو، زۆربه‌ی كات كار‌و چالاكییه‌كانی قوتابخانه‌ش هه‌ر موحه‌ممه‌د ڕایده‌په‌ڕاند به هۆی خه‌ته جوانه‌كه‌یه‌وه، ئه‌و ده‌ست‌و خه‌ته‌ی هه‌تا ئێستاش دایكی‌و براكانی وه‌ك یادگارێك پاراستوویانن، هه‌ر به‌و خه‌ته جوانه وانه‌كانی مزگه‌وت‌و ئه‌و نامیلكانه‌ی ژماره‌یان كه‌مبوون‌و له‌و كاتانه‌دا ده‌ستنووس بوون ده‌نووسییه‌وه، یان ئه‌و شیعرانه‌ی ده‌هۆنیه‌وه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ده‌فته‌ره‌كانی كه گڕیان له ناخی مرۆڤ به‌رده‌دا له‌باره‌ی مسوڵمانێتی‌و چاكه‌خوازی‌و ڕه‌وشت دۆستی‌و نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌وه.
من تا هه‌نووكه‌ش له‌بیرمه موحه‌ممه‌د ده‌نگی چه‌ندخۆش بوو، ئاوازی ئه‌و مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌ددینی پڕ ده‌كرد، زۆرجار به‌هۆی باش خوێندنه‌وه‌یه‌وه بۆ قورئان‌و ده‌نگه خۆشه‌كه‌یه‌وه ڕۆڵی هه‌بوو له په‌روه‌رده‌كردنی قوتابی‌و وتنه‌وه‌ی وانه سه‌ره‌تاییه‌كانی مزگه‌وت، له‌و سه‌ره‌تایه‌ی ته‌مه‌نییه‌وه ئاوێزانی كاری كۆمه‌ڵه‌ی برایانی مسوڵمان بووبوو، ئاواتی هاتنه به‌رهه‌می ئه‌و كاره پیرۆزه‌و چوونه پێشیبوو، هه‌میشه له‌به‌ر خۆیه‌وه‌و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی باسی ئه‌و زوڵم‌و سته‌مانه‌ی ده‌كرد کە له سه‌ددام‌و داروده‌سته‌كه‌ی ده‌وه‌شایه‌وه، دڵی بۆ ئه‌وانه ده‌سووتا ده‌بوونه سوته‌مه‌نی شه‌ڕه‌نگێزی سه‌ددام‌و حزبی به‌عس، ئه‌و وێنه‌ی په‌پوله‌یه‌ك به‌بێ سه‌ر به‌رزكردنه‌وه له كۆڵانه‌كان ده‌اهت‌و ده‌چوو، له‌و ته‌مه‌نی گه‌نجایه‌تییه‌دا هه‌رگیز چاوی به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه تا ببێته نه‌زه‌رو خوا له خۆی بڕه‌نجێنێت، له‌گه‌ڵ باوك‌و دایكی‌دا نه‌ده‌چووه ئه‌و ماڵه خزم‌و دراوسێیانه‌ی كه كچی گه‌نجیان هه‌بوو، باوكی ده‌یپرسی كوڕم بۆ نایه‌یت له‌گه‌ڵمان؟ "ئاخر باوه‌گیان من گه‌نجم‌و ئه‌و ماڵه دراوسێیه‌ش كچی گه‌نجیان هه‌یه، هیچ پێویست به هاتنی من ناكات، كه‌ی خوا پێی خۆشه كوڕ‌و كچی گه‌نج به‌رانبه‌ر یه‌ك دانیشن‌و چیرۆك بگێڕنه‌وه" ئه‌مه ڕه‌وشت‌و په‌روه‌رده‌ی موحه‌ممه‌د بوو، ئه‌وه‌ی كاتێك گوێ له‌و كه‌سانه ده‌گریت ناسیویانه وه‌ك دایك‌و باوك‌و خزم‌و هاوڕێكان‌و مامۆستاكانی، هه‌ست ده‌كه‌یت باسی مرۆڤ ناكه‌ن باسی شتێك ئه‌كه‌ن نزیك له مسوڵمانانی سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلام.
ئه‌م گه‌نجه‌ی باسی ده‌كه‌ین ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر خۆی به بیری میانڕه‌وی‌و ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی مرۆڤی مسوڵمان ده‌ڕازانده‌وه، ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر باڵای له‌گه‌ڵ ئه‌م بانگه‌وازه پیرۆزه گه‌شەی ده‌كرد تا ده‌هات ده‌بوونه جێگه متمانه‌ی نێو هاوڕێ‌و مامۆستا‌و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌شدا موحه‌ممه‌د تووشی ناكۆكی ده‌بوو له‌گه‌ڵ داب‌و نه‌ریته دواكه‌وتووانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا، به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مانه‌دا حكومه‌تی به‌عس هه‌موو شتێكی ده‌كرد تا ئه‌م میلله‌تە لە زۆنگاوی نه‌زانی‌و نه‌خوێنده‌واری‌و شه‌ڕو كوشتاردا بهێڵێته‌وه، سیاسه‌تی بۆگه‌نی چه‌كداركردنی به‌كاردەهێنا، كردنه‌وه‌ی فه‌وجه خه‌فیفه‌كان‌و په‌لكێشكردنی خه‌ڵك بۆ ڕێكخستنه‌كانی به‌عس‌و ناچاركردنیان به چوونه ڕیزی جه‌یشی شه‌عبی‌و هێزه جۆراو جۆره‌كانی تری به‌عس، له ده‌رئه‌نجامی ئه‌مانه‌شدا دروستكردن‌و نانه‌وه‌ی شه‌ڕی هۆزو تیره‌و خه‌ڵکی عه‌شایه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه مه‌منونی حزبی به‌عس ببن‌و نه‌توانن به‌بێ ئه‌و بژین، موحه‌ممه‌دو گه‌نجه هاوبیره‌كانی هه‌میشه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی له‌مجۆره‌دا تێكده‌گیران، تووشی گفتوگۆی چڕ‌و پڕ ده‌بوون، ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یان سەرکۆنە دەکرد کە به حه‌زی خۆیان ده‌چوونه ڕیزی به‌عسه‌وه مه‌ترسی به‌عسی بوونیان به پێوه‌ری ئاین‌و نه‌ته‌وه شیده‌كرده‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌شی به ناچاری‌و زۆره ملێ تووشی ته‌ونی ئه‌م ڕژێمه ده‌بوون ده‌دانه به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه‌و به مرۆڤی لاواز‌و بێ ئیراده له قه‌ڵه‌می ده‌دان.
ئه‌م كێبركێیه دوور نییه له‌وه‌ی یه‌خه‌ی موحه‌ممه‌د خۆشی بگرێت، سه‌ددام‌و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی له ساڵانی ١٩٨٥به‌دواوه دوژمنایه‌تییان بۆ میلله‌ت توندتر ده‌بوو، زیاتر داویان بۆ خه‌ڵك‌و به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌كان داده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی لێی ده‌رنه‌چن‌و دواجار خه‌لكه‌كه هه‌مووی به‌عسی بێت، بۆیه له‌و ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ر قوتابییەكی ئاماده‌یی ده‌بوو له هاوینه‌كه‌یدا بچێـته ڕیزه‌كانی جه‌یشی شه‌عبییه‌وه‌و به‌ناچاری له یه‌كێك له سه‌ربازگه‌كاندا خۆیان وته‌نی ڕاهێنان بكات، تا به‌خه‌یاڵی خۆیان له‌و ڕێگه‌یه‌وه ورده ورده گه‌نجه‌كان هۆگری به‌عس‌و ڕژێمه‌كه‌ی بكات.
هاوینی ساڵی 1987 بۆ موحه‌ممه‌د سه‌خت بوو، چونكه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی نمره‌ی كۆتایی ساڵدا ده‌بوو خۆی یه‌كلا بكاته‌وه‌و بڕیاری خۆی بدات، ئه‌و كه هێشتا ته‌مه‌نی 15 ساڵ بوو له‌گه‌ڵ ناخی خۆی كه‌وته گێژاوه‌وه، ده‌بوو یان واز له قوتابخانه بهێنێت‌و ڕێگه‌ی نه‌خوێنده‌واری‌و بێ بڕوانامه‌یی هه‌ڵبژێرێت یان ئه‌بێت ئه‌ویش وه‌ك ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ی تر بڕیاری قوتابخانه‌كه‌ی جێبه‌جێبكات له‌وه‌ی بچێته یه‌كێك له‌و سه‌ربازگانه‌ی كه بۆ گه‌نجان دروستكرابوون به‌ناوی "ته‌ڵائع"و "جه‌یشی شه‌عبیی"یه‌وه، له‌وێ بۆ ماوه‌ی پانزە ڕۆژ بمێنێته‌وه، موحه‌ممه‌د به‌و جۆره‌ی تێگه‌شتبوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕیاری خۆیدا ناچێت‌و ئه‌و كاره قێزه‌ونه ناكات، ئه‌و چۆن بچێته كارێكه‌وه باوه‌ڕی پێی نییه، چۆن شتێك بكات پێچه‌وانه‌ی بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌یه‌تی، ئه‌و چه‌ندین ساڵ به‌وه گۆشكراوه كه دژی ئه‌م ڕژێمه پیسه دیكتاتۆر‌و دژه دینه بێت، ئێسته چۆن چۆنی بچێت ڕیزی كارێكی ئه‌وه‌وه با به‌ناوی گه‌نج "شه‌باب" یشه‌وه بێت، نا بێت‌و ئه‌و كاره ناكات‌و بڕیاریدا ئیتر نه‌چێته‌وه قوتابخانه‌و ئه‌و بڕوانامه‌یه‌شی ناوێت، با ده‌ربكرێت به‌هۆی شكاندنی ئه‌و بڕیاره‌ی قوتابخانه‌و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و كاته‌وه.
دایك‌و باوك زۆر پاڕانه‌وه له موحه‌ممه‌دی كوڕه گه‌وره‌و خۆشه‌ویستیان له‌بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان بێته‌وه‌و ئه‌ویش وه‌ك ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ئه‌و پانزە ڕۆژه‌ی له‌سه‌ریان پێویست كراوه بچێت‌و ئه‌و بیانوه‌ی به‌عس ببڕێت تا ڕه‌نجی چه‌ندین ساڵه‌ی به فیڕۆ نه‌چێت له‌لایه‌ك‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر واز له قوتابخانه بهێنێت ئه‌وه ئه‌بێت دوو ساڵی تر به ناچاری ڕێگه‌ی سه‌ربازی بگرێته به‌رو تا هه‌تایه سه‌ربازی ئه‌م ڕژێمه دڕه‌نده‌یه بێت، موحه‌مه‌د ئه‌م قسانه نه‌چوون به گوێیدا، نه هی خزم‌و نه‌هی خاڵ‌و نه‌هی مام‌و نه‌هی كه‌س، له‌سه‌ر بڕیاری خۆی سووربوو، تا پاش هه‌فته‌یه‌ك‌و به‌ناچاری مامۆستاكانی بڕوایان پێهێنا كه بچێته ئه‌و پانزە ڕۆژه‌ی خول‌و ڕاهێنان كه به‌ناوی ته‌ڵائعه‌بوو، هیچ شتێكی ئه‌وتۆ نییه كه زیانی بۆی هه‌بێت وه‌ك مرۆڤێكی مسوڵمان‌و وه‌ك مرۆڤێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر، پاشان خه‌ڵكه ڕوو له خوا‌و بەهەڵوێستەکان به‌وجۆره بڕیار بدەن‌و بەردەوام واز لە خوێندن بهێنن بەهۆی ڕاهێنانێکی لەوجۆرەوە دواجار زیانی گه‌وره دەكه‌ن، یه‌ك یه‌ك هه‌موو له خوێندن دا ئه‌بڕێن‌و ئه‌وه‌ی ده‌چێت‌و ده‌بێته خاوه‌نی بڕوانامه خه‌ڵكانی ترن كه وه‌ك‌و ئه‌م گه‌نجانە بیرناكه‌نه‌وه، وه‌ك‌و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی تر كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌ده‌بوون ته‌نها واژۆیه‌كی دیكۆری بۆ به‌عس بكه‌ن تا له كۆلێج یان په‌یمانگا وه‌ربگیرێن به‌تایبه‌ت هێندێك كۆلێج‌و په‌یمانگا به‌عس به مه‌ترسی ئه‌زانی له‌سه‌ر خۆی كه ئه‌بێت ئه‌وانه‌ی ده‌چن هه‌موو به‌عسی بن، وه‌ك ئه‌و كۆلێج‌و په‌یمانگایانه‌ی كه مامۆستایان پێده‌گه‌یاند، چونكه به‌عس پێی وابوو نابێت خه‌ڵكێك ببێت به مامۆستا‌و مناڵ په‌وه‌رده بكات به‌عسی نه‌بێت، ئه‌وسا مانه‌وه‌و ته‌مه‌نی ئه‌و له مه‌ترسیدا ده‌بێت.
به‌م هۆیه‌وه‌و پاش به‌ناچاری ڕازیكردنی له‌لایه‌ن مامۆستایانی مزگه‌وت‌و مامۆستاکانی ترییەوە ناچاربوو بچێت به‌دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌دا كه ئه‌و پێی وایه بێچه‌وانه‌ی بیروباڕه‌و دڵسۆزییه‌تی بۆ خاك‌و ئاوی كوردستان، موحه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ قوتابییه هاوڕێكانی له هاوینی 1987 هاته سلێمانی، پیاوانی به‌عس ئه‌وانیان له بنكه‌یه‌ك دانا كه ده‌كه‌وته گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری‌و له‌نزیك ئۆتێل ئه‌بو سه‌نا، له‌وێ 15 ڕۆژ ئه‌و مه‌شقه‌یان ده‌كرد كه به‌عس پێی خۆش بوون‌و پێی وابوو ئه‌م گه‌نجانه به‌مجۆره بۆ ئه‌و په‌روه‌رده ده‌بن‌و له دواڕۆژدا ده‌بنه به‌عسی، نه‌یده‌زانی زۆرێك له‌مانه به‌ناچاری هاتوون‌و هه‌رگیز دڵیان لای نییه، بگره ده‌بنه شێرێكی چنگ به‌خوێن‌و به‌ڕووی خۆیدا هه‌ڵده‌شاخێن، وه‌ك كه‌یوان‌و هاوڕێكانی، موحه‌ممه‌د ئه‌و پانزە ڕۆژه له‌و سه‌ربازگه مایه‌وه، ئه‌گه‌رچی زۆرێك له قوتابییه هاوڕێكانی‌و به‌شدارانی خێوه‌تگه قوتابییانه‌كه كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێتی قوتابیانی به‌عس "ئیتیحاد ته‌ڵه‌به" به‌ڕێوه ده‌چوو به گۆرانی‌و نه‌شیده‌كانی به‌عسه‌وه هه‌ڵده‌په‌ڕین، به‌ڵام موحه‌ممه‌د دڵی هه‌ر لای ئاوازه‌كانی مه‌نشاوی بوو، كاتێك ئێوارانی ڕه‌مه‌زان پێش بانگ له مزگه‌وته‌كاندا خه‌تمی قورئانی پێده‌كرا، دڵی لای "خوایه بڕژه لێزمه بارانی ڕه‌حمه‌ت، به‌سه‌ر گیانی موحه‌ممه‌د تا قیامه‌ت" بوو، ئه‌و ئاوازانه گوێی به‌رنه‌ده‌دا، هه‌میشه موحه‌ممه‌د دڵی لایان بوو، چونكه تێكه‌ڵی خوێن‌و ویژدان‌و باوه‌ڕی بووبوون.
له‌و كاتانه‌دا ماوه‌ی دوو ساڵ بوو موحه‌ممه‌دو ئه‌حمه‌د كه‌یوانیان ده‌ناسی، پێكه‌وه هاوڕێی قوتابخانه‌و هاوڕێی مزگه‌وت‌و هاوڕێی كۆڵانیش بوون، پێكه‌وه له‌مزگه‌وت وانه‌یان ده‌خوێندو پێكه‌وه‌ش ڕێگای قوتابخانه‌یان ده‌بڕی، موحه‌ممه‌د به ته‌مه‌ن له كه‌یوان گه‌وره‌تربوو، هه‌ربۆیه كه‌یوان زیاتر هاوڕێی ئه‌حمه‌د بوو كه ته‌مه‌نیان نزیك بوو له‌یه‌كه‌وه، موحه‌ممه‌د له‌و ساڵانه‌ی دواییدا شاره‌زاییه‌كی باشی له زۆرشت په‌یدا كردبوو ئه‌م شاره‌زاییه‌شی له هه‌موو بواره‌كاندا بوو، هه‌بۆیه‌ش كاتێك ده‌ستگیركران یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی پێشنوێژی بۆ هاوڕێكانی له زیندان ده‌كرد، ئای چه‌ند حه‌زین‌و به‌سۆز بوو ئه‌و ساتانه، ئه‌و ساتانه‌ی موحه‌ممه‌دی قژ زه‌ردی باڵابه‌رزی تازه م‌و لێ ڕواو به ده‌نگه پڕ له حه‌زینه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاوازی مامۆستا شێخ مە‌نشاوی قورئانی بۆ هاوڕێكانی ده‌خوێند، ئه‌و ساتانه‌ی به‌عسی‌و جه‌لاده‌كان ده‌هاتنه به‌رده‌م په‌نجه‌ره بچووكه‌كه‌و له ئازایه‌تی ئه‌م گه‌نجانه ورد ده‌بوونه‌وه، له لایه‌كی تره‌وه دڵیان ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت‌و په‌لكێشی ئه‌م ئاوازه غه‌مگینه خواییه ده‌بوون، وه‌ك چۆن دڵی قوڕه‌یشییه موشریكه‌كان به بیستنی قورئان به‌بێ ویستی خۆیان په‌لكێش ده‌بوو، موحه‌ممه‌د به‌رده‌وامه له قورئان خوێندن، موحه‌ممه‌د كاتێك قورئانی ده‌خوێند هه‌ستت ده‌كرد ئه‌م ئایەتانه تازه دابه‌زیون‌و ئه‌وه یه‌كه‌مجاره گوێمان لێیان ده‌بێت.
نووسینى: عومەر گوڵپى
بۆ خوێندنەوەى ئەڵقەى ڕابردوو، ئەڵقەى حەوت،
(لێرە) کلیک بکە.