دۆخی‌ خەڵک خراپەو کوردستان پێویستی‌ بە هەنگاوی‌ چاکسازی‌ ڕاستەقینەی‌ خێرا هەیە
2021-02-09
299 جار خوێندراوەتەوە
 
ڕۆژی‌ سێشەممە، ٩ی‌ ٢ی‌ ٢٠٢١، وەک ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان بەشداربووین لە کۆبوونەوەیەکی‌ تایبەت لەگەڵ وەزیری‌ دارایی‌ سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ قۆناغەکانی‌ ئامادەکردنی‌ پڕۆژەی‌ یاسای‌ بودجەو ئەنجامى‌ گفتوگۆکانی‌ بەغداو ڕاپۆرتى ڕوونکردنەوەی‌ دارایی‌ لەسەر خەرجی‌‌و داهاتەکانی‌ حکومەت.
 
لەو کۆبوونەوەیەدا زۆر بابەتی‌ پەیوەندیدار بە دۆخی‌ دارایی‌ و خەرجی‌ و داهاتەکانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆ کران، لە چوارچێوەی‌ قسەکانماندا باسمان لەوە کرد کە: "دۆخی‌ دارایی‌ زۆر خراپەو بۆ وەڵامدانەوەی‌ ئەو دۆخراپەی‌ خەڵک کوردستان پێویستی‌ بە هەنگاوی‌ خێرایی‌ چاکسازی‌ ڕاستەقینە هەیە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,884     ژمارەی میوان 556