لە (ڕووداو) وەرگیراوە:
به‌پێی نووسراوێك كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كات حكومه‌ت بڕیاری تایبه‌ت به وه‌رگرتنی باج له ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و دەڵێ"بڕیارەکە نایاساییە".
نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه ژماره (4 / 3 / 340)ی له‌سه‌ره و له رۆژی 1-2-2021 ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، پشتی به‌ستووه به هه‌ردوو نووسراوی ژماره (38) و (41)ی عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی كه به نووسراوی فه‌رمی به‌ڵگه‌كانی 'نایاسایی'بوونی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی خستووه‌ته‌ڕوو و داوای كردووه ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هاتووه: ده‌قی نووسراوی په‌رله‌مانتار (عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی) ده‌نێرین، تایبه‌ت به (نایاساییبوونی باجی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت) به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردنی.
عومەر گوڵپی بە رووداوی راگەیاند، ئەو باجەی کە حکومەت بەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەتدا دەیسەپێنێت، "نایاساییە" و بەڵگەشی بۆ "نایاساییبوون"ی هەیە.
عومەر گوڵپی لە چەند خاڵێکدا بەڵگەکان دەخاتەروو؛
1ـ بەپێی بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (28)ی دەستووری دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ، هیچ باج و رسووماتێک ناسەپێنرێت، هەموار ناکرێت، وەرناگیرێت، کەسی باجدەر نابەخشرێت لێی، تەنیا بە دەقێکی یاسایی نەبێت.
2ـ لە هیچ بڕگە و ماددەیەکی یاسایی لەو یاسایانەی لە بواری وەرگرتنی باجدا لە هەرێمی کوردستان بەرکارن و هەموو ئەو هەموارانەی بەسەر یاسا بەرکارەکاندا هاتوون، نەهاتووە باج لەسەر ئۆتۆمبیلی تایبەت (کەسی) بسەپێنرێت، کە بریتین لەم یاسا و هەمواری یاسایانەی خوارەوە:
أ- یاسای ژمارە (113)ی ساڵی (1982)و هەموارەکەی بە یاسای ژمارە (26)ی ساڵی (2007).
ب. یاسای ژمارە (20)ی ساڵی (2011) کە هەمواری یاسای ژمارە(26)ی ساڵی (2007)ە.
ج. یاسای ژمارە (162)ی ساڵی (1959) و هەموارەکەی بە یاسای ژمارە (25)ی ساڵی (2007).
د. یاسای ژمارە (26)ی ساڵی (1962) و هەموارەکەی بە یاسای ژمارە (24)ی ساڵی (2007).
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەشڵێت: "سەرەڕای ئەو دوو خاڵەی سەرەوە کە بەڵگەی تەواو و روونن لەسەر نایاساییبوونی بڕیارەکە، باج لە چالاکییەکی ئابووری قازانجهێن وەردەگیرێت، ئۆتۆمبیلی تایبەت چالاکیی ئابووری نییە و بە تێپەڕبوونی کاتیش (بەها) و نرخەکەی کەمدەکات بەهۆی ئەو لێخوڕین، کۆن بوون، ئەمە بێجگە لەوەی هەمان ئەو ئۆتۆمبیلە پێشتر دوو جار باجی لێ وەرگیراوە، جاری یەکەم کاتێک هاتووەتە ناو هەرێمی کوردستان و جاری دووەمیش لە رێگەی وەرگرتنی باجی دەرامەت لەو پێشانگا و کۆمپانیایانەی کە کاریان کڕین و فرۆشتنی (ئۆتۆمبیل)ە".
مانگی رابردوو لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی باجدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان باجی خستە سەر ئۆتۆمبێلی تایبەت.
٣ى ٢ى ٢٠٢١