بۆ باڵیۆزى بەریتانیا: ڕاوێژ بدەن بە حکومەت‌و بەرپرسانی‌ هەرێم تا دامەزراوە دابمەزرێنن و یاسا سەروەرکەن
2021-02-02
354 جار خوێندراوەتەوە
 
ڕۆژی‌ سێشەممە، ٢ی‌ ٢ی‌ ٢٠٢١، بەشداری‌ کۆبوونەوەی‌ کۆبوونەوەی‌ هاوبەشی‌ لیژنەی‌ دارایی‌‌و کاروباری‌ ئابوری‌ پەرلەمان‌و بەڕێز ستێڤن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق و جێمس تۆرنتۆ كونسوڵی بەریتانیا له‌هه‌رێم.
 
لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی‌ کێشە داراییەکانی‌ نێوان هەرێم‌و بەغدا کراو هەردوولامان بیروڕامان لەسەر گرفتەکان‌و پیشنیارە چارەسەرەکان ئاڵوگۆڕ کرد.
 
لە وەڵامی‌ پرسیاری‌ بەڕێز باڵیۆزی‌ بەریتانیا لە عێراق لەبارەی‌ ئەوەی‌ هەرێمی‌ کوردستان چی‌ بکات باشە لەم دۆخەدا؟ ئەوەمان خستەڕوو کە پێویستە:
 
١ـ لە کاتی‌ ڕێککەوتن‌و ڕێک نەکەوتن هەرێمی‌ کوردستان بەهێزەوە لە بەغدا بەشداری‌ بکات‌و هەوڵبدات لە داهاتوودا پەیوەندییەکان باشتر بکات‌و لە چوارچێوەی‌ دەستووردا وەک دەرفەتێک لە بەغدا بڕوانێت.
 
٢ـ کێشەی‌ هەرێمی‌ کوردستان زیاتر پەیوەستە بەو لاوازییەی‌ لە هەرێم هەیە، حکومەت‌و وڵاتی‌ بەریتانیا پێویستە هانی‌ بەرپرسانی‌ هەرێم بدەن بۆ ئەوەی‌ یاسا جێ بەجێبکەن‌و دادگەری‌ بەرقەراربکەن‌و دامەزراوەکان دروست بکەن‌و سەرجەم داهاتەکان بۆ خەزێنەی‌ گشتی‌ بگەڕێننەوە، ئەمە بێجگە لە پیاچوونەوە بە گرێبەستەکانی‌ نەوت‌و ڕووبەڕووبوونەوەی‌ گەندەڵی‌، ئەگەر ئەمە کرا هەرێمی‌ کوردستان بەهێز دەبێت.
 
٣ـ هەرێمی‌ کوردستان دەوڵەمەندە بە ماددەی‌ خاوو دەرفەتی‌ گەشەی‌ هەیە لە کەرتەکانی‌ کشتوکاڵ‌و گەشتوگوزارو پیشەسازی‌، حکومەت بە هەنگاوی‌ ڕیشەیی لە بواری‌ چاکسازی‌ دەتوانێت پشت بە خۆی‌ ببەستێت بۆ باشترکردنی‌ دۆخی‌ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌.
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان
٢ی‌ ٢ی‌ ٢٠٢١


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,456     ژمارەی میوان 645