لە (NRT) وەرگیراوە:
پەرلەمانتارێکی کوردستان رایگەیاند، "ئەو قاچاخچێتییەی ده‌گوزه‌رێت له ژێر ئیداره‌ی سنوری پارێزگای سلێمانیدا دیاره كێ لێی به‌رپرسه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قاچاخچێتیه له سایه‌ی چه‌كێكدایه، كه له ژێر ركێفی حزبدایه، واته كورت و پوخت (یه‌كێتی نیشتیمانی) لێی به‌رپرسه"، دەشڵێت، "له سنوره‌كان له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه تاوەکو باشماخ گه‌نده‌ڵی هه‌یه."
عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "له سنوره‌كان له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه تاوەکو باشماخ گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌شێكی زۆر له‌و داهاتانه‌ی ده‌بێت ببنە داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی و قوتی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ناگه‌ڕێنه‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی و به رێگه‌ی جیاجیا ده‌چنه گیرفانی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "له باشماخ شه‌وانه به ده‌یان بارهه‌ڵگر و سه‌دان تۆ‌ن له جۆره‌ها شمه‌ک هاورده ده‌كه‌ن، کە ناوی باره‌كان تایبه‌ته و كه‌س پشكنینیان بۆ ناكات و یه‌ک دیناریش گومرگ ناده‌ن."
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە، "ئه‌م شمه‌كانه گومرگ ناده‌ن به تایبه‌ت ده‌هێنرێنه ژووره‌وه و زیانێكی گه‌وره‌ی دارایی به هه‌رێم ده‌ده‌ن، هاوشێوه‌ی سنوور و گومرگه‌كانی تر، به‌ڵام مه‌ترسی گه‌وره ئه‌وه‌یه پشكنینیان بۆ ناكرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرکەسێک لە کوردستان ئه‌وه‌ی ده‌یخوات، ئه‌وه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ی ده‌یفرۆشێت، ئه‌وه‌ی ده‌یكڕێت، ده‌كرێت یه‌كێک بێت له‌و شمه‌كانه، واتە یەکێک لەو ژەهرانە."
دەشڵێت، "ئه‌مه‌ی ده‌گوزه‌رێت له ژێر ئیداره‌ی سنوری پارێزگای سلێمانیدا له رووی ئیدارییه‌وه دیاره كێ لێی به‌رپرسه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قاچاخچێتیه له سایه‌ی چه‌كێكدایه، كه له ژێر ركێفی حزبدایه، واته كورت و پوخت (یه‌كێتی نیشتیمانی) لێی به‌رپرسه و ده‌بێت هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی به‌ر له‌وه‌ی به بانگه‌شه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌ت پیشانی بده‌ن دڵسۆزی خه‌ڵكن، سنورێك بۆ ئه‌م قاچاخچێتیه دابنێن و له‌وه زیاتر خه‌ڵک نه‌كه‌نه قوربانی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به‌رپرسانی حزب و ململانێ سیاسییه‌كان."
عومەر گوڵپی ئاماژەی بەوەشکردووە، "گرنگیشە نوێنەری یەکێتی لە حکومەت، کە پلەکەی بەرزە و جێگری سەرۆکوەزیرانە و دەسەڵاتی هەیە، هەڵوێستی روونی خۆی ئاشکرابکات."
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەردەوام لەلایەن پەرلەمانتارانەوە هۆشداری دەدرێت و دەڵێن، "گەندەڵی لە خاڵە سنورییەکان هەیە و داهاتەکان و گومرگەکانیان بۆ خەزێنەی دەوڵەت ناگەڕێتەوە."