مووچە بە پێی داهات دابەش ناکرێت، مووچە مافێکی یاسایی مووچەخۆرانەو لە یاساکاندا بڕەکەی دەستنیشانکراوە کە هەر مووچەخۆرێک بە پێی جۆری کارەکەی و پلەو خزمەتو بڕوانامەو هۆکاری مووچەکەی و دۆخەکەی چەند وەردەگرێت، دەبێت بەو جۆرە مووچە دابەش بکرێت نەوەک بە پێی ئەو داهاتەی کە گەندەڵیو خراپی بەڕێوەبردن کەمتر لە نیوەی هێشتووەتەوە.
جیاوازی نێوان حکومەتو دیوەخان شتێکی سادەیە: حکومەت بە یاسا کار دەکاتو پڕەنسیپی هەیە و سنورەکانی دەستوور کە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیە تێناپەڕێنێت، بەڵام خیڵ بە پێی حەزو ویستی سەرۆک خێڵو وردە سەرۆکەکانی کارەکانی بەڕێوە دەبات!
لەوە زیاتر سنورەکانی دەوڵەتداریو سیستم تێمەپەڕێنن، عاقیبەتی خێر نابێت!، ئێوە ئەوە نزیکەی شەش ساڵە مووچەتان بە پێی یاسا پێ نادرێت، ئیتر بەسیەتی، وازنامەی حکومەتەکەتان بهێننە پەرلەمان،و کابینەکەتان بکەنە (کار بەڕێکەر) یان کابینەیەکی (تەکنۆکرات) پێکبهێنرێت، تا ئەم میللەتە هەناسەیەک بدات.