نووسینى: عومەر گوڵپى
پایزێكی دره‌نگ، له ئامێزی پێكهاتوو له دایك‌و باوكێكی هه‌ورامی، گۆشكراوی ئاووهه‌وا دڵگیره‌كه‌ی هه‌ورامان‌و به‌ته‌نیشت مناره‌ی مزگه‌وته دڵگیره‌كه‌ی گوندی (ده‌گاشێخان) مناڵێك له دایكبوو، ئه‌و مناڵه‌ی ته‌نها (١٦) به‌هار چاوی ڕژایه نێو ڕه‌نگه ئاڵه‌كه‌ی نێرگزه‌وه، ئه‌و مناڵه‌ی هێشتا له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدابوو ترسی خسته نێو دڵ‌و ده‌روونی ڕژێمی به‌عسه‌وه له سلێمانی، ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رقاڵی كردن، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ترسه‌شیان به شه‌هیدكردنی ئه‌م په‌پوله‌و هاوڕێكان‌و هاوڕێبازه‌كانی كۆتایی پێهێنا.
كه‌یوان عه‌بدوڕه‌حمان ئه‌سكه‌نده‌ر، وه‌ك‌و دایكی (خاتوو نه‌زیره) بۆی گێڕامه‌وه، له گوندی ده‌گاشێخانی ناوچه‌ی هه‌ورامانی خواناسی‌و هێمنی‌و ژیاندۆستی له دایكبووه، له پایزی ساڵی(١٩٧٢)، ئه‌وان كه له‌و كاته‌دا له ماڵی باپیریی كه‌یوان ده‌بن، به‌هۆی سه‌ربازییه‌وه كاك عه‌بدوڕه‌حمانی باوكی شه‌هید كه‌یوان (خوای گه‌وره له هه‌ردووكیان خۆش بێت)، ماڵ ده‌هێنێته شاری كه‌ركوك‌و بۆماوه‌ی 3 ساڵ له‌وێ ده‌مێننه‌وه، هه‌ربۆیه كه‌یوان 3 ساڵی ته‌مه‌نی له‌شاری كه‌ركوك به‌ڕێكرد.
باوكی شه‌هید كه‌یوان وه‌ك یه‌كێك له‌و هه‌زاران هه‌زار ڕۆڵه‌ی وڵاته كه به‌زۆر‌و ناچاری به سه‌ربازی ده‌گیران، له ڕیزی سوپای عێراقدا ده‌بێت، به‌هۆی توانا‌و لێهاتووییه‌وه هێندێ پله‌ی سه‌ربازی ده‌بڕێت تا ده‌گاته نائب زابت‌و دواتر له ساڵی(١٩٨٢) له شه‌ڕی نه‌گریسی ئێران عێراق كه هه‌شت ساڵی خایاند گیان له‌ده‌ستده‌دات، خوای گه‌وره ڕۆحی پاكی كاك عه‌بدوڕه‌حمان‌و هه‌موو سته‌ملێكراوانی سیاسه‌ته گڵاوه‌كانی به‌عس له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا ئاسوده بكات.
ئه‌و كاته‌ی باوكی له‌ده‌ستده‌دات، كه‌یوان له ده ساڵی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا بوو، له‌گه‌ڵ دایك‌و هه‌ردوو براو تاقه خوشكه‌كه‌یدا پێكه‌وه ده‌ژین، ژیانێك دوور له سۆزی باوك‌و ده‌سته میهره‌بانه‌كه‌ی.
خوای گه‌وره خۆی ویستی وابووه، كه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی نازی باوك‌و ده‌سته میهره‌بانه‌كه‌ی، چ ئه‌وكاته‌ی كۆچ ده‌كات‌و چ ئه‌و كاته‌ی زۆربه‌ی كات له‌سه‌ربازی ده‌بێت، كه‌یوان مناڵێكی دڵ پاك‌و ڕاستگۆ‌و گوێڕایه‌ڵ‌و زیره‌ك‌و پاك‌وخاوێن ده‌بێت‌و هه‌ر له مناڵییه‌وه هێندێ نیشانه‌ی لێ دیاربووه كه ئاماژه‌بوون بۆ ئاینده‌ی پڕ شانازی ئه‌م مناڵه جوانه.
كاتێك سه‌یری ده‌م‌و چاوی كه‌یوان ده‌كه‌یت هه‌ست ده‌كه‌یت ئه‌م گه‌نجه پڕه له به‌رائه‌ت، پڕه له ڕاستگۆیی، ئه‌م مناڵه زۆر دڵی وابه‌سته‌ی خوای خۆیه‌تی، وه‌ك میوانێك، ڕێبوارێك دێته پێشچاو، كه‌یوان وه‌ك من ته‌نها هێنده‌ی دێته‌وه یادم كه به‌هێمنی سه‌لامی ده‌كردو به‌هێمنی ده‌دواو، به ئه‌ده‌به‌وه تێپه‌ڕ ده‌بوو، ئه‌و ته‌نها دوو جاره‌ی كه له شاری سلێمانی سه‌ردانی كردین‌و له‌گه‌ڵ شه‌هید ئه‌حمه‌دی برام هاوڕێ بوون.
كه‌یوان هه‌ر له ساڵی (١٩٧٨) له شارۆچكه‌ی سیروان ده‌نێردرێته به‌ر خوێندن، هه‌ر له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجی مامۆستاكانی بووه، هه‌میشه وه‌ك پێشه‌نگی پۆل‌و هاوڕێكانی ته‌ماشاكراوه، زۆربه‌ی كات له كۆبوونه‌وه‌كانی دایكان‌و باوكاندا به نمونه باسكراوه‌و ده‌ستخۆشی له خێزانه‌كه‌ی كراوه بۆ ئه‌م مناڵه نمونه‌ییه.
كه‌یوان له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه به‌تایبه‌ت له دوانزە ساڵییه‌وه هۆگری نوێژ‌و وانه خوێندن‌و هات‌و چۆی مزگه‌وت ده‌بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی خاڵی(كاك موعته‌سه‌م) هێندێ ئاداب‌و شتی سه‌ره‌تایی له ڕه‌وشت‌و قورئان فێركردووه یه‌كه‌م مامۆستای ناوی كاك(تارق) بووه، له مزگه‌وتی سومه‌ییه له شارۆچكه‌ی سیروان، دواتریش مامۆستای بانگخواز مامۆستا حه‌بیب موحه‌ممه‌د سه‌عید مامۆستای بووه.
كه‌یوان، له مناڵییه‌وه هێندێ هێمای سه‌رمه‌شقی‌و تێكۆشه‌ری‌و جموجوڵی پێوه دیاربووه، له‌و سه‌ره‌تایانه‌ی ته‌مه‌نییه‌وه به‌تایبه‌ت ساڵانى (١٩٨٥ و ١٩٨٦) ورده ورده ئاشنایه‌تی‌و سه‌روكاری له‌گه‌ڵ نامیلكه‌و بڵاوكراوه ئیسلامییه‌كانی ئه‌و كاته‌دا په‌یدا كردووه، به‌رده‌وامبووه له قورئان خوێندن‌و قۆناغێكی زۆری به‌خێرایی بڕیوه.
سه‌رجه‌م پۆله‌كانی سه‌ره‌تایی له یەکی سه‌ره‌تاییه‌وه تا كۆتا پۆل(شه‌شی سه‌ره‌تایی) له قوتابخانه‌ی (هه‌رێز)ی سه‌ره‌تایی خوێندووه، قوتابخانه‌كه ده‌كه‌ویـَته ناوه‌ڕاستی كۆمه‌ڵگه‌ی سیروان، ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ناونراوه به‌ناوی سیروانی كۆنه‌وه كه پاش ڕاگوێزانی گونده‌كان له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه له (١٩٧٨) دروستكرابوو، مزگه‌وتی سوممه‌ییه‌ش كه یه‌كێكه له نزیكه‌ی چوار مزگه‌وتی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌كه‌ویـَته به‌شی سه‌روتری كۆمه‌ڵگه‌كه‌و مامۆستا حه‌بیب له‌و مزگه‌وته وانه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كرد.
دواتر له ساڵانی(١٩٨٥و١٩٨٦) پۆله‌كانی یه‌كه‌م‌و دووه‌می ناوه‌ندی له دواناوه‌ندی هیوای هه‌مان شارۆچكه ته‌واو ده‌كات‌و پاشان به‌ر له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی (١٩٨٧)ی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور‌و هه‌ورامان، ماڵی شه‌هید كه‌یوان ده‌چێته شاری سلێمانی‌و له‌وێ له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار جێگیر ده‌بن.
كه‌یوان، زۆر تامه‌زرۆی خوێندن‌و خوێندنه‌وه ده‌بێت، وه‌ك‌و هه‌ر مناڵێكی تر ئاره‌زووی هاوڕێیه‌تی‌و یاریكردن به‌تایبه‌ت تۆپی پێی هه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك‌و په‌پوله‌یه‌ك بێ ئازار، بێ سه‌رئێشه بۆ باوك‌و دایك‌و دراوسێ‌و هاوڕێكانی ژیاوه، وه‌ك‌و دایكی(پوره نه‌زیره) بۆی باسكردم هه‌رگیز به‌بیری نایه‌ت كه‌یوان شه‌ڕێكی كردبێت، یان دڵی ئێشاندبێت، یان بیانوو گربووبێت، هه‌ر خواردنێك هه‌بووایه ده‌یخوارد، بێجگه له‌وه‌ی له‌م دواییانه‌دا كه زیاتر ئاشنای ژیانی پێغه‌مبه‌ر ده‌بێت حه‌زی له شله‌ی كوله‌كه‌بووه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(درودی خوای له‌سه‌ر) حه‌زی لێبوه.
كه‌یوان له ساڵی (١٩٨٥، ١٩٨٦، ١٩٨٧) كاتێك له سیروان بوون، قوتابی بووه‌و هاوڕێی مزگه‌وتی زۆربووه، له هه‌مان كاتدا قوتابیشی هه‌بووه‌و وانه سه‌ره‌تاییه‌كانی مزگه‌وتی پێوتوون به‌تایبه‌ت خوێندنی قورئان.
هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌وه، شه‌هید كه‌یوان هه‌ستی زۆر ناسك بووه، زۆر حه‌زی به چاولێگه‌ری ژیانی هاوڕێیانی پێغه‌مبه‌ر هه‌بووه، زۆر هه‌ژاردۆست بووه، خۆیان تا ڕاده‌یه‌ك ژیانیان باشبووه به به‌راورد به خه‌ڵكی ئه‌وكات، هه‌ربۆیه هه‌میشه داوای له دایكی كردووه چاوی له دراوسێكانی بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ژارو نه‌دارێك له كۆڵانه‌كه‌یانا هه‌یه با هاوكارییان بكه‌ن، زۆر جاریش پاره‌ی له دایكی وه‌رگرتووه‌و بردوویه‌تی بۆ مزگه‌وت‌و خستوویه‌تییه سندوقی خێری مزگه‌وته‌وه"دایه‌گیان تا ئه‌و مزگه‌وته نوێژی تیا بكرێت خێری تۆ‌و باوكیشم ده‌نوسرێت".
ته‌مه‌نی ته‌نها 7 ساڵان بووه باوكی هه‌ستی كردووه كه‌یوان مناڵێكی ئاسایی نیه‌و زیره‌كی زۆری پێوه دیاره، زۆر زوو په‌ی به شته‌كان ده‌بات، پرسیاری زۆر ده‌كات‌و له زۆر شت ورد ده‌بیـَته‌وه، به‌جۆرێك باوكی پێی وابووه وه‌ك‌و گه‌وره‌یه‌ك هه‌ڵس‌و كه‌وت ده‌كات كاتێك له‌گه‌ڵی دێت بۆ بازاڕ.
ئه‌گه‌رچی باوكی كه‌متر چاوی به كه‌یوانی كوڕی گه‌شایه‌وه، ئه‌و كه‌یوانه‌ی ژیانی سه‌راپا نمونه بوو، نمونه‌ی ئه‌قڵ‌و توانایه‌ك زۆر له‌پێش هه‌ڵكه‌وته‌ی ته‌مه‌ن‌و جه‌سته‌ی خۆیه‌وه، كه‌یوان‌و هاوڕێكانی(٢٤) ساڵ له‌مه‌وپێش گیانیانی به‌ختكردوو شه‌هید بوون، هه‌تا ئێستاش ناویان هه‌یه‌و خه‌ڵك حه‌ز به بیستنی به‌سه‌رهاتیان ده‌كات‌و كه‌س‌و كاریان شانازییان پێوه ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و مناڵه‌ی باوكی پێی وابوو مناڵێكی جیاوازه‌و پوره نه‌زیره ئومێدی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵچنی بوو، هه‌ر ئه‌و دایكه‌ی (٢٤) ساڵ له‌مه‌وپێش‌و له یه‌كێك له ڕۆژه‌كانی مانگی ئازار بۆ دواجار له حه‌وشه‌ی ئه‌منی سلێمانی كه‌یوانه‌كه‌ی كرده باوه‌ش‌و بۆ دواجار ماڵئاوایی لێ‌كرد، باوه‌ش‌و ماڵئاواییه‌ك تێكه‌ڵ به فرمێسك، فرمێسك بۆ ئه‌و مناڵه‌ی به‌وپه‌ڕی نازه‌وه به‌خێوی كردوو وا له‌م له‌حزه‌یه‌ی هه‌ردووكیان زیندانن خواحافیزیی له‌یه‌ك ده‌كه‌ن، پوره نه‌زیره كه تا ئێستاش چاو به فرمێسكه‌و له هه‌مو كون‌و قوژبنێكی ماڵه‌كه‌ی بۆنی كه‌یوان ده‌كات.
ئه‌زیزانم|، خوێنه‌رانی ئه‌م چیرۆكه، ژیانی كه‌یوان زۆرێكی شاراوه‌یه، ته‌نها هێندێكی لای خێزانه‌كه‌یانه، ته‌نها هێندێكی لای دایك‌و خوشك‌و براكانییه‌تی، زۆری تری له ئه‌ڵقه‌كانی داهاتوودا له هاوڕێكانی ده‌بیستین. به‌هیوام بۆ زانینی ته‌وای چیرۆكه‌كه هاوڕێمان بن، هێشتا ئێمه له‌سه‌ره‌تاداین، چیرۆكه‌كه زۆری ماوه. جارێ به خواتان ئه‌سپێرم.