بۆ (NRT): فشار دەکەین تا مووچەی مووچەخۆران لە (٢٠٢١) مسۆگەر بێت
2021-01-24
395 جار خوێندراوەتەوە

لە (ئێن ئاڕ تى) وەرگیراوە:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كار لەسەر ئامادەکردنی رەشنوسی پرۆژە یاسای بوجەی هەرێم دەكات بۆ ساڵی ٢٠٢١.

بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا دوای ئامادەبوونی، رەشنووسی پرۆژە یاساكە ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆ لە بارەیەوە بكرێت.

لەو بارەیەوە، عومەر گوڵپی ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە گرنگی دەزانێت، لەم رەشنووسە روون بكرێتەوە داهاتی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ چەنە و چۆن موچەی فەرمانبەران دابین دەكرێت.

هەرچەندە تا ئێستا روون نیە ئەنجومەنی وەزیران لە رەشنووسی پرۆژە یاساكە پشت بە ئابوری سەربەخۆ دەبەستێت یان ئەو رێکكەوتنەی لەگەل حكومەتی عێراقدا هەیەتی.

بەشێك لە شارەزایانی ئابوریش ئەو هەنگاوەی حكومەتی هەرێم بە گرنگ دەزانن بۆ شەفاف بوونی داهات و خەرجی لە هەرێمی كوردستان.

لە دوای ساڵی ٢٠١٣وە لە هەرێمی كوردستان بودجە ئاشكرا نەكراوە و نازانرێت حكومەتی هەرێم داهاتی چەندە چۆن خەرجیكردووە .

ئەمە لە كاتێكدایە، لەم ماوەیەدا هەرێمی كوردستان كەوتە قەیرانێكی دارایی قوڵەوە فەرمانبەران لە چوار ساڵی رابردوو موچەی تەواوی مانگەكانیان بە لێبرینشەوە وەرنەگرتووە، هەروەها حكومەتی هەرێم كەوتە ژێر باری قەرزێكی زۆر كە بڕەكەی نزیكەی ٢٧ ملیار دۆلارە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,222     ژمارەی میوان 461