به پێی بڕگه‌ی دووه‌م، له مادده‌ی (٩٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له مانگی نیسانی هه‌ر ساڵێكدا ژمێره‌ی كۆتایی خۆی بنێرێته په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها به پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می هه‌مان مادده، پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له سه‌ره‌تای مانگی (١٠)ی هه‌ر ساڵێكدا پڕۆژه پێشنیاری یاسای بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وه حه‌وت ساڵه حكومه‌ت پابه‌ندی ئه‌م بنه‌ما دهوڵهتدارییو په‌رله‌مانیه نابێت و له ساڵی (٢٠١٣)ه‌وه یاسای بودجه‌ی نییه.
ساده‌ترین واتای نه‌بوونی یاسای بودجه بریتیه له‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ به‌رنامه‌و پلانێكی نییه بۆ بواری دارایی‌و ئابوری هه‌رێمی كوردستان، كه له ده‌رئه‌نجامدا واته حكومه‌ت ژماره‌و داتاكانی بواری دارایی له نوێنه‌رانی خه‌ڵك‌و خه‌ڵك خۆی ده‌شارێته‌وه، له شاردنه‌وه‌ی داتاكانیشدا ده‌رفه‌تی گه‌وره بۆ به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵی و فه‌وزای دارایی‌و ئابوری ده‌ڕه‌خسێت، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی پێم وایه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دانه‌ڕشتنی یاسای بودجه بریتیه له دوو گیرفانی حكومه‌ت كه به‌داخه‌وه چه‌ندین ساڵه ئه‌م دوو هێزه زۆر بێباكانه داهاتی ئه‌م وڵاته بۆ دوو گیرفتان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
بەشبەحاڵی خۆم، بێجگە لە چەندین هەوڵ لە ڕێگەی میدیاوە بە وتار‌و دیداری ڕۆژنامەوانی و لێدوان، وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركی په‌رله‌مانیم، سه‌باره‌ت به نه‌بوونی یاسای بودجه‌و نه‌ناردنی ژمێره‌ی كۆتایی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان و نەبوونی بەرچاوڕوونی پەرلەمان و خەڵک و مووچەخۆران بۆ داهاتووی دارایی، لە پەرلەمانەوە شەش جار بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ‌و ڕێکاری پەرلەکانی فشارمان کردووە تا حکومەت پلانی دارایی هەبێت، بەمجۆرە:
١ـ له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (٩)ی په‌رله‌مان له ڕۆژی (٢٩ی ٩ی ٢٠٢٠)، جه‌ختمان كرده‌وه له‌م كه‌مته‌رخه‌مییه و له ڕێگه‌ی خاڵی په‌یڕه‌وییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان ئاگادار كرده‌وه.
٢ـ له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره(١٠)ی پەرلەمان، له ڕۆژی (٥ی ١٠ی ٢٠٢٠)، ڕووبه‌ڕوو به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو جێگره‌كه‌ی‌و وه‌زیری دارایمان وت كه ئه‌مه یاساشكێنیه‌كی گه‌وره‌یه و نابێت حكومه‌ت به‌مجۆره به‌رده‌وام بێت.
٣ـ به پرسیار‌و به‌دواداچوونی ژماره (١٧) له به‌رواری (١٢ی ١٠ی ٢٠٢٠)، داوامان له وه‌زیری دارایی كردووه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ژمێره‌ی كۆتایی بنێرێته په‌رله‌مان.
٤ـ به پرسیار‌و به‌دواداچووونی ژماره (٢٨) له به‌رواری (١٩ی ١٠ی ٢٠٢٠)، له‌باره‌ی نه‌ناردنی ڕوونكردنه‌وه‌ی خهرجییهكانو ژمێره‌ی كۆتایی، پرسیارمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووە.
٥ـ به ژماره (٣١) له به‌رواری (٢١ی ١٢ی ٢٠٢٠)، به فه‌رمی یاداشتم ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه تا له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بپرسن: (هۆکار چییە کابینەی حکومەتەکەی ناتوانێت پلانی دارایی خۆی دارێژێت؟ ئایا دەکرێت حکومەت بێ بەرنامەو پلان بێت لە بواری دارایی؟ لە دۆخێکی لەمجۆرەدا ئایندەی ئابوری و دارایی هەرێمەکەمان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت؟).
٦ـ له ڕێگه‌ی خاڵی په‌یڕه‌وییه‌وه له دانیشتنی ژماره(١)ی نائاسایی په‌رله‌مان، له به‌رواری (٦ی ١ی ٢٠٢١)، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان ئاگاداركرده‌وه له لێكه‌وته‌و مه‌ترسییه‌كانی نه‌بوونی پلانی دارایی و نه‌بوونی یاسای بودجه‌و ئاشكرا نه‌كردنی داهاتو خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت.
ساده‌ترین پێناسه‌ی بودجه بریتیه له پلان‌و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له بواری داراییدا بۆ ماوه‌ی ساڵێك، چونكه له یاسای بودجه‌دا ئامانج‌و به‌رنامه‌ی دارایی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت، داهاتو خه‌رجی به شێوه‌یه‌ك دیار دهبێتو حكومه‌ت پێشنیار‌و پلان‌و به‌رنامه‌و پێشبینی خۆی بۆ ماوه‌ی ساڵێك داده‌ڕێژێت، و هیچ پاساوێك ڕه‌وا نییه بۆ نه‌بوونی ئه‌م پلان‌و به‌رنامه‌یه، هه‌ربۆیه پێم وایه له‌بواری نه‌بوونی پلان‌و به‌رنامه‌ی داراییدا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌وێته دوای هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق‌و ئه‌فغانستان كه دوو گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهانن.
پاش هەموو ئەم هەوڵانە، وادیارە حکومەت بیری کردووەتەوە لەوەی یاسای بودجەی هەبێت، هیوادارم هەوڵو فشارەکانی ئێمەو هاورێکانمان بتوانێت ببێتە هۆی ڕاستکردنەوەی ئەم بارە لارەو حکومەت داهاتو خەرجییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا بنێرێتە پەرلەمان‌و کۆتایی بەم یاساکشێنی و فەوزایە بهێنێت، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە یاسای بودجە هەموو داهاتە ڕاستەقینەکان لەخۆبگرێت و ئاشکرایان کات، ئەگەرنا ئایندەی دۆخی دارایی و هەرێم لە (٢٠٢١)یش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بە نادیاری دەمێنێتەوە.
عومه‌ر گوڵپی
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان
٤ى ١ى ٢٠٢١
ئەم تارە لە ڕۆژى (٨ى ١ى ٢٠٢١) لە دامەزراوەى خەندان بڵاوبووەتەوە، ئەمەى خوارەوە لینکەکەیەتى لەو دەزگایە: